Erbil 6°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 07:11

ئه‌مه‌ریكا سزای به‌سه‌ر بانكێكی عێراقی و خاوه‌نه‌كه‌ی سه‌پاند

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ دووشه‌م سه‌پاندنی سزای به‌سه‌ر بانكێكی عێراقی و خاوه‌نه‌كه‌ی راگه‌یاند به‌هۆی ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری و سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ بۆ ئێران و به‌كارهێنانیان بۆ تیرۆر.

وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: بانكی هودا و خاوه‌نه‌كه‌ی به‌ناوی حه‌مه‌د ئه‌لمووسه‌وی خرانه‌ نێو لیستی سزادراوانی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا‌‌.

راشیگه‌یاند: بانكی هودا و خاوه‌نه‌كه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوودا كاری خراپی ساخته‌كاری و سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌یان بۆ ئێران هه‌روه‌ها گرووپه‌ چه‌كداره‌كان بۆ پشتیوانیكردن‌ له‌ تیرۆر ئه‌نجامداوه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌فته‌ی رابردووش فه‌رمانگه‌ی كۆنتڕۆڵكردنی سه‌روه‌ت و سامانی بیانی (OFAC) سزای به‌سه‌ر كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی فلای به‌غدا و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی سه‌پاند به‌هۆی هاوكاریكردنی سوپای پاسدارانی ئێران و گرووپه‌ چه‌كداره‌كان له‌ گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و چه‌كدارانه‌وه‌.

فه‌رمانگه‌كه‌ هه‌روه‌ها سزای سه‌پاندبوو به‌سه‌ر سێ له‌ سه‌ركرده‌كانی كه‌تائیبی حزبوڵای عێراقی به‌هه‌مان مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ و سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ بۆ ئه‌نجامدانی كاری تیرۆریستی.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.