Erbil 15°C سێشەممە 18 حوزەیران 15:39

سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا راگیران

کوردستان TV
100%

له‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌وه‌ سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا راگیراون و كارگێڕی فڕۆكه‌خانه‌ش هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات.

فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا له‌ ئاگادارییه‌كدا رایگه‌یاند: ئاگاداری سه‌رجه‌م گه‌شتیاران ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ گه‌شته‌كانی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا راگیراون.

راشیگه‌یاند: هۆكاری راوه‌ستانی گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ بۆ كاری به‌په‌له‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بورجێكی فڕۆكه‌خانه‌كه‌یه‌.

فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ر ئه‌مشه‌و دوای كاتژمێر 10 گه‌شته‌كان ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.