Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 00:38

ئایا هەنگوین وەك جێگرەوەیەكی تەندروست لە بری شەكر بەكاردێت ؟

کوردستان TV
100%

زۆر كەس شەكر دەخەنە ناو خواردنەوەكانیانەوە بۆ ئەوەی دەستكاری تاڵییەكەی بكەن، بەڵام زانراوە كە خواردنی بڕێكی زۆر شەكر لەوانەیە زیانێكی بەرچاوی تەندروستی بگەیەنێت.
بەپێی ئەوەی ئەنجومەنی تەندروستی كەنداو لە ماڵپەڕەكەیدا بڵاویكردۆتەوە ،هەندێك كەس پەنا بۆ زیادكردنی هەنگوین دەبەن لەبری شەكر وەك شیرینكەرەوەیەكی سرووشتی. بەڵام سەرەڕای سوودە زۆرەكانی هەنگوین ، رەنگە زیادەڕەوی لە خواردنی رۆژانەی هەنگوین زیان بە تەندروستیت بگەیەنێت.
هەندێك پێیان وایە كە نەخۆشانی شەكرە ڕێگەیان پێدەدرێت هەنگوینی سپی بە هەر ڕێژەیەك بێت بەكاربهێنن،بەڵام هەژماری فەرمی وەزارەتی تەندروستی میسر لە تویتێكدا لە تۆڕی “X” ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەمە ڕاست نییە.
لە تویتەكەدا دووپاتی كردووەتەوە كە هەنگوینی سپی دەتوانێت ئاستی شەكر لە جەستەدا زیاد بكات، هاوشێوەی شەكری سپی، هەروەها كێشی لەش زیاد دەكات.
هەروەها بەپێی ئەوەی لە هەژماری فەرمی ئەنجومەنی تەندروستی كەنداو لەسەر پلاتفۆرمی “X” ئاماژەی پێكراوە، زیانەكانی شەكر وەك خۆی دەمێنێتەوە، گرنگ نییە ناوەكەی چەندە جیاواز بێت.
ئەگەر دەتەوێت خۆراكێكی تەندروستتر دابین بكەیت و تەندروستی منداڵەكانت بپارێزیت، باشتر وایە فێری ناوە جیاوازەكانی شەكر بێت.
 

هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.