Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 00:03

لە كوردستانی توركیا ڕێگاوبانی 313 ناوچەی نیشتەجێبوون بەڕووی هاتوچۆدا داخراون

کوردستان TV
100%

بەهۆی نالەباری كەشوهەواوە، ڕێگای هاتوچۆی 313 ناوچەی نیشتەجێبوون‌ لە پارێزگاكانی وان، هەكاری و بەدلیس بەڕووی هاتوچۆدا داخراون.
دوای شەپۆلێكی چڕی بەفر بارین لە پارێزگای وان، كارەكان بۆ كردنەوەی ئەو ڕێگاوبانانە درێژەی هەیە كە بەهۆی كاریگەری بەفر بارینەكەوە داخراون.
بەپێی راگەیەندراوێكی شارەوانی وان، ڕێگاوبانی ٦١ ناوچەی نیشتەجێبوون بەڕووی هاتوچۆدا داخراون.
هەروەها بەپێی زانیاری فەرمانگەی تایبەتی پارێزگای هەكاری، لە كۆی 193 ڕێگای گوند و كوخ كە بەهۆی بەفرەوە داخراون، 118یان بەڕووی هاتوچۆدا كراونەتەوە.
هاوكات بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری رێگا و گواستنەوەی سەربە فەرمانگەی تایبەتی پارێزگای بەدلیس، ئومیت كورتكان ئاماژەی بەوەكرد كە بەهۆی بەردەوامی بەفر بارینەوە رێگای 177 ناوچەی نیشتەجێبوون بەڕووی هاتوچۆدا داخراون.
هەروەها سكرتێری گشتیی فەرمانگەی تایبەت لە پارێزگای مووش، شێخموس یەنتور باسی لەوە كرد كە ڕێگاوبانی 62 ناوچەی نیشتەجێبوون كە ڕۆژی پێشتر بەهۆی بەفرەوە بەڕووی هاتوچۆدا داخرابوون، كراونەتەوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.