تاكی عێراقی ساڵانە نزیكەی 120 كیلۆگرام خۆراك بەفیڕۆ دەدات و كۆی گشتی بەفیڕۆدانی ساڵانەی هاووڵاتییان دەگاتە نزیكەی 5 ملیۆن تۆن، ئەمەش وایكردووە وڵاتەكە لە ڕیزی بەفیڕۆدەرترین خۆراكەكانی جیهان بێت.
سوهەیل هەردان، چێشتلێنەرێكە كە تایبەتە بە ئامادەكردنی خواردن بۆ بۆنە كۆمەڵایەتییە گەورەكان، وەكو ئاهەنگی هاوسەرگیری و پرسە و كۆنفرانسی كاندیدەكانی هەڵبژاردن، بە عەرەبی جەدیدی ڕاگەیاندووە، ئەو كەسانەی داوام لێدەكەن سفرەی گەورە بۆ بۆنە كۆمەڵایەتییەكانیان ئامادە بكەم پێم دەڵێن كە خواردنی زیاتریان دەوێت لە ژمارەی چاوەڕوانكراوی ئامادەبووان، هەندێكجار بڕی خواردنی ئامادەكراو دوو هێندە یان زیاترە لەوەی كە پێویستە.
هەروەها عەبدولسەلام موحەممەداوی، یەكێك لە كەسایەتییە دیارەكانی عەشیرەتی ئەلبو محەمەد لە بەغدا گوتی: هۆكاری ئامادەكردنی خۆراكی زیاتر لەوەی پێویست لە بۆنە تایبەتەكاندا دەگەڕێنێتەوە بۆ داب و نەریتی ئەو خێزانانەی كە خواردن ئامادە دەكەن.
هەروەها فیراس عیسا، توێژەری كۆمەڵایەتی دەڵێت:نەبوونی هۆشیاری و داب و نەریتە كۆمەڵایەتییەكان، پاڵنەری سەرەكین بۆ بەردەوامبوونی دیاردەی بەفیڕۆدانی خۆراك لە عێراق. دەشڵێت: كۆمەڵگە پێویستی بە هۆشیاری هەیە لەسەر پرسی كاریگەرییە نەرێنییەكانی ئابووری و كشتوكاڵی و ژینگەیی بەفیڕۆدانی خۆراك.
هەروەها ئەحمەد عەباس شارەزای بواری ژینگە گوتی: فڕێدانی خۆراك بە شێوازی نەشیاو ئاو و خاك پیس دەكات، ئەمەش كاریگەری لەسەر ژینگەی دەوروبەر دەبێت و دەبێتە هۆی لەدەستدانی جۆراوجۆری زیندوو. زۆربەكارهێنانی خۆراكیش فشار لەسەر زەوییە كشتوكاڵییەكان زیاد دەكات، هەروەها دەبێتە هۆی گۆڕانكاری لە بەكارهێنانیدا، كە دەبێتە هۆی لەدەستدانی شوێنە سروشتییەكان. لەبەر ئەوەی بەرهەمهێنانی خۆراك تاڕادەیەكی زۆر پشت بە ئاو دەبەستێت.
هەر تاكێكی عێراق ساڵانە نزیكەی 120 كیلۆگرام خۆراك بەفیڕۆ دەدات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.