بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفربارینەی كە پارێزگاكانی وان، هەكاری، مووش و بەدلیسی گرتووەتەوە، ڕێگەی هاتوچۆی هەزار و 444 ئاوایی و ناوچەی نیشتەجێبوون گیراوە.
بەفربارین پارێزگای وان، هەكاری، مووش و بەدلیس لە كوردستانی توركیای گرتووەتەوە و كاریگەری لەسەر ژیانی خەڵك هەبووە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا تیمەكانی پاككردەوەی ڕێگەوبان ڕێگەی هاتوچۆی نێوان سەدان گوند و ئاواییان كردووەتەوە.
تا ئێستاش بە هۆی ئەو شەپۆلە بەفرەوە بەشێك لە ڕێگەكانی هاتوچۆ نەكراوەتەوە.
لە ئێستادا هەوڵەكانی تیمەكانی ڕێگەوبان و شارەوانی لە هەر كام لەو پارێزگایانە بۆ كردنەوەی ڕێگەی نێوان هەزار و 444 گوند كە داخراوە، بەردەوامە.
لەكوردستانی توركیا ڕێگەی هەزار و 444 ناوچەی نیشتەجێبوون بە هۆی بەفرەوە داخراوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.