حكومەتی ئەمریكا گڵۆپی سەوزی هەڵكرد بۆ فرۆشتنی فڕۆكەی جەنگی ئێف 16 بە توركیا بە بڕی 23 ملیار دۆلار ، ئەمەش دوای ئەوە دێت كە توركیا رازی بوو سوید لە ڕێكخراوی پەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ) وەربگیرێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاندووە،لە فرۆشتنەكەدا توركیا 40 فڕۆكەی نوێی ئێف 16 بە بڕی 23 ملیار دۆلار بەدەست دەهێنێت و یۆنان-یش 40 فڕۆكەی ئێف 35 بە بڕی 8 ملیار دۆلار بەدەست دەهێنێت.
بە گوتەی بەرپرسێكی ئەمریكی كە داوای كردووە ناوی ئاشكرا نەكرێت،بۆ جێبەجێكردنی ئەم هەنگاوە، ئەمریكا چاوەڕێی وەرگرتنی بەڵگەنامەكانی پەسەندكردنی توركیا-ی كردبوو بۆ ئەندامێتی سوید لە ناتۆ.
ئەمریكا فڕۆكەی ئێف 16 دەفرۆشێتە توركیا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.