وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مشه‌و هه‌ینی په‌یامێكی پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی گومرگ بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاكسازی گرینگی له گومرگ و خاڵه سنوورییه‌كان كردووه.
وه‌زاره‌تی دارایی له په‌یامه پیرۆزباییه‌كه‌دا رایگه‌یاند: بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی گومرگ (26ی کانوونی دووەم) بە ناوی وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم فەرمانبەران و کارمەندانی گشت بەڕێوبەرایەتییەکانی گومرگ لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەکەین و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامییان بۆ دەخوازین.
راشیگه‌یاند: لە ماوەی 32 ساڵی ڕابردوودا گومرگ لە هەرێمی کوردستان کۆڵەکەیەکی گرینگی سەرچاوەی داهاتی هەرێمی کوردستان بووە بۆ دابینکردنی مووچە و خەرجی و پێداویستییەکانی هەرێمی کوردستان.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لەچوارچێوەی بەرنامەی چاکسازی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دارایی لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا چاکسازیی گرینگ و بەرهەمداری لە سێکتەری گومرگ و خاڵە سنوورییەکان ئەنجامداوە و لە ڕێی سیستەمی ئەلکترۆنییەوە سەرجەمیان بە وەزارەتەوە بەستراونەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.