ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له شاری كه‌لار ئۆتۆمبێلێک کۆنترۆڵی لەدەست دا و خۆی کێشا بە داری نێوان هەردوو شەقام و له ئه‌نجامیشدا رووداوه‌كه سێ برینداری لێ کەوتەوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان بڵاوی كرده‌وه: ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا پرادۆ لە شەقامی سەرەکی گەڕەکی گۆران له شاری كه‌لار کۆنترۆڵی لەدەست دا و خۆی کێشا بە داری نێوان هەردوو شەقامەکەدا.
بڵاویشی كرده‌وه: له ئه‌نجامی رووداوه‌كه سێ کەس برینداربوون و زیانێكی زۆریش به‌ر داره‌كانی نێوان هه‌ردوو شه‌قامه‌كه كه‌وت.
هاتوچۆی گه‌رمیان ئاماژه‌شی دا كه بریندارەکان گواستراونەته‌وە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار و لەلایەن تیمه‌كانی هاتوچۆشهوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێ کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.