Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 01:25

وەرگەڕانی پاسێک لە توركیا گیانلەدەستدانی شەش کەسی لێکەوتەوە

کوردستان TV
100%


لە ئاکامی وەرگەڕانی پاسێک لە قەزای تاشکۆپرو لە پارێزگای کاستامۆنو له‌ وڵاتی توركیا، شەش کەس گیانیان لەدەستدا و 33 کەسی دیکەش برینداربوون.

 ڕووداوەکە لە نزیک گوندی ئالاتارلا ڕوویدا کە شۆفێرەکە کۆنترۆڵی پاسەکەی لەدەستداوە، بەو هۆیەشەوە پاسەکە لە ڕێڕەوی خۆی لایداوە و کەوتووەتە کێڵگەیەکەوە و وەرگەڕاوە.

دوا بە دوای ئاگادارکردنەوەیان، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و تەندروستیی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.

لەو ڕووداوەدا شەش کەس گیانیان لەدەستداوە و 33 کەسی دیکە برینداربوون کە برینی سیانیان سەختە.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.