Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 02:47

وەزیری دەرەوەی عێراق: پەیامێكی گرنگمان لە ئەمریكاوە پێگەشت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایده‌گه‌ێنێت، ئەمریکا نامەیەکی ئاراستەی به‌غدا کردووە، بەڵام ناوەڕۆکی نامەکەی ئاشکرا نەکردووە.

د.فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراقی فیدڕاڵ و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، لە هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌  تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) بڵاویکردووەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشه‌م 24ی1ی2024، چاوم كەوت بە ئەلینا رۆمانسكی، باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌،  ئەلینا رۆمانسكی، پەیامێكی گرنگی حكومەتی ئەمریكای پێ ڕاگه‌یاندین بۆ حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ.

ده‌شڵێت، پەیامەکە لەلایەن سەرۆك وەزیرانی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە تاوتوێ دەكرێت و هەنگاوی داهاتووی لەبارەوە دەنرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.