Erbil 15°C یەکشەممە 12 ئایار 14:56

سوپای ئەمریكا هێرشێكی دیكەی كردە سەر حوسییەكانی یەمەن

کوردستان TV
100%

سوپای ئەمریكا لە هێرشێكی نوێدا بۆ سەر تاقمی حوسییەكانی یەمەن كە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەكرێن، شوێنێكی هاژەكی لە یەمەن كردە ئامانج.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا كە لە هەژماری خۆیدا لە پلاتفۆرمی ئێكس ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، دوو هاژەكی دژە كەشتی حوسییەكانیان لەناوبردووە كە ئامادەبوون بۆ هەڵدان و ئامانجگرتن لە باشووری دەریای سوور.
ئەم بەئامانجكردنە نوێیەی ئەمڕۆ دوای هێرشە هاوبەشەكانی ئەمریكا و بەریتانیا لەشەوی دووشەممەدا دێت، كە دەیان وڵاتی دیكەش تێیدا بەشداربوون و 8 شوێنی حوسییەكانیان كردە ئامانج.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.