Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 07:47

وه‌زاره‌تی دارایی روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بڵاو ده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا رایگه‌یاند كه‌ لیسته‌كه‌ له‌لایه‌ن تیمی هاوبه‌شی حكوومه‌تی فیدڕالی و هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی مانگێك وردبینی كراوه‌ و هیچ شتێكی نایاسایی تێدا نییه‌.

وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مشه‌و سێشه‌م له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: ‎لە ماوەی ڕابردوودا تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی حكوومەتی فیدراڵ و هەرێمی كوردستان ماوەی مانگێك لە هەرێمی كوردستان سەرقاڵی وردبینی بوون لە ژمارەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و بە مەیدانی سەردانی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەكانییان کردووە.

‎ڕاشیگه‌یاند: لەلای ئێمەوە هیچ شتێكی نامۆ و نایاسایی لەناو لیستی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمدا نییە و ناوە ناوە وروژاندنی بابەتی تازە بە جۆرێك بە گێچەڵ دەزانین بۆ تەگەرە خستنە بەردەم پێدانی مووچە كە مافی ڕەوا و سادەی خەڵكە.

هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: ‎ئەوەی پێویست بێت و لە چوارچێوەی داواكارییە یاساییەكانی وەزارەتی دارایی حكوومەتی فیدراڵ بێت، وەك لە ڕابردوو وامان كردووە، بە نووسراوی فەرمی وەڵامییان دەدەینەوە و هیچ تێبینییەك بەجێ ناهێڵین.

وه‌زاره‌تی دارایی جه‌ختیشی كرده‌وه‌: ‎لەم بابەتانەی كە پەیوەندییان بە ژیان و گوزارانی خەڵكەوە هەیە، پێویستە میدییاكان نیشتیمانییانە و پیشەییانە ڕووماڵ و بڵاوكراوەیان هەبێت نەك بە جۆری دیكە و به‌ مەبەستی دیكە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.