Erbil 15°C شەممە 11 ئایار 11:29

سوپای ئیسرائیل كوژرانی 21 سەربازی دیكەی لە شەڕ و پێكدادانەكانی غەززە راگەیاند

کوردستان TV
100%

سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ سێشەممە، كوژرانی 21 لە ئەندامانی خۆی لە باشووری كەرتی غەززە ڕاگەیاند. 
ئەمەش لە دوای دەستپێكردنی لەشكركێشی زەمینی لە 27ی تشرینی یەكەمی ڕابردووەوە، گەورەترین ژمارەیە كە سوپای ئیسرائیل بۆ كوژرانی هێزەكانی لە یەك ڕۆژدا لە كەرتی غەززە رایگەێنێ. 
هەروەها دانیال هاگاری ،وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئاشكرایكردووە كە كوژرانی ئەو سەربازانە لەئاكامی تەقینەوەیەكی گەورە لە باشووری كەرتی غەززە بووە.
هاوكات وتەبێژی سوپای ئیسرائیل دەڵێت:  بنەماڵەی كوژراوەكان ئاگاداركراونەتەوە، سوپاش بەم زووانە ناوی سەربازەكان ئاشكرا دەكات.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.