Erbil 30°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 18:54

هونەرمەند حەمید سابیر لە روداوێكی هاتووچۆ گیانی لە دەستدا 

کوردستان TV
100%

هونەرمەند حەمید سابیر ڕەحمان ناسراو بە (حەمید سابیر)،شەوی رابردوو بە هۆی رووداوی هاتووچۆ لە شاری هەولێر گیانی لەدەست دا 
هونەرمەند حەمید سابیر ، لە ساڵی 1963 لە گوندی شێخانانی شاری هەولێر لەدایك بووە. لە  ساڵی 1982 دەستی بەهونەری نواندن كردووە ساڵی 1984 بووەتە ئەندامی تیپی شانۆی نەقابەی كرێكارانی هەولێر، ئەوكاتە چەندین شانۆگەریان نمایش كردووە وەك: شانۆگەری (خەڵكی گوندەكەمان) هەر لە ساڵی 1984 لەگەڵ تیپی هونەری هەولێر بەشداری لە درامای (تاپۆ حەقی چییە) كردووە ( ڕۆڵی سەعید)ی لە دراماكە بینیوە.
 ناوی هەندێ لەو بەرهەمانەی كە بەشداری كردووە: 
• خزم و ناسیار 1982
• خەڵكی گوندەكەمان 1983
• تاپۆ حەقی چیە 1984
• سمایل و مامز 1984
• قەڵای دم دم 1984
• میرات 1984
• هەڵەی دكتۆر 1984
• گوندەكەم جێناهێڵم 1985
• خوالێخۆشبوو 1985
• مەملەكەتی ئەفیون 1992
• نامە 1995
• فیلمی سكرینی بێوار 1996
 

کولتوور و هونه‌ر شانۆ هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.