Erbil 9°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 16:47

سبه‌ی دوایین زانیارییه‌كان له‌سه‌ر بۆردومانه‌كه‌ی سه‌ر ماڵی پێشڕه‌و دزه‌یی بڵاو ده‌كرێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

بڕیاره‌ سبه‌ی سێشه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگریی شارستانی هه‌ولێر له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دوایین زانیاری له‌سه‌ر زیانه‌كانی ماڵی پێشڕه‌و دزه‌یی به‌هۆی بۆردومانه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه‌ بڵاو بكاته‌وه‌.

به‌رگریی شارستانی هه‌ولێر رایگه‌یاند: سبەی سێشەم کاتژمێر 11:00 پێش نیوەڕۆ دوایین زانیارییه‌كان سەبارەت بە زیانەکانی رووداوی هاژه‌كبارانی وڵاتی ئێران بۆ سەر ماڵی شەهید پێشرەو ده‌خه‌ینه‌ڕوو.

ڕاشیگه‌یاند: زانیارییه‌كان لەلایەن لێژنەیەکی تایبەتەوە ده‌خرێنه‌ڕوو و راسته‌وخۆ له‌ میدیا و ده‌زگاكانی راگه‌یاند بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.

به‌رگریی شارستانی هه‌ولێر جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ زانیارییه‌كان لە شوێنی رووداوه‌كه‌ و هه‌ر له‌نێو ماڵی شه‌هید پێشڕه‌و دزه‌یی له‌ ڕێگه‌ی پیرمام بۆ رای گشتی بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌.

دره‌نگانی شه‌وی سێشه‌می هه‌فته‌ی رابردوو سوپای پاسدارانی ئێران به‌ 11 هاژه‌كی بالیستی فاتیح 110 بۆردومانی شاری هه‌ولێری كرد و‌ پێنج هاژه‌ك له‌مانه‌ به‌ر ماڵی بازرگانێكی شاره‌كه‌ به‌ناوی پێشڕه‌و دزه‌یی كه‌وت.

له‌ ئه‌نجامی بۆردومانه‌كه‌دا چوار كه‌س شه‌هیدبوون كه‌ له‌نێویاندا پێشڕه‌و دزه‌یی و ژینای ته‌مه‌ن كه‌متر له‌ ساڵێك هه‌بوو، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ برینداربوونی 6 ئه‌ندامی تری خێزانه‌كه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.