Erbil 9°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 16:49

له‌ سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ هێرشە هاژەكییەكەی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر هەولێر سه‌ركۆنه‌ ده‌كرێت

کوردستان TV
100%


بڕیاره‌ سبه‌ی سێشه‌م 23ی1ی2024،  هەموو چین و توێژەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدا بەشداری لە خۆپیشاندانێكی بەرفراوان لە دژی هێرشە هاژەكییەكەی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر هەولێر بكه‌ن و ناڕەزایەتیی خۆیان دەرببڕن.

 خۆپیشاندانەكەی سنووری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ جەماوەری و به‌ر فراوان دەبێت و داوا دەكرێت سنوورێك بۆ ئەو دەستدرێژی و هێرشانە دابنرێت و پەیامی ناڕەزایەتی خۆپیشاندەرانیش ئاراستەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەكگرتووەكان دەكرێت و داواش دەكرێت، چیتر هاووڵاتییانی سڤیلی هەرێمی كوردستان نەكرێنە قوربانی ئەو جۆرە هێرشە بێ پاساوانە. 

ئەمەش لە كاتێكدایە پێشووتریش ژووری بازرگانی و پیشەسازیی زاخۆ وەك ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر و دهۆك داوای لە هەموو هاووڵاتی و بازرگانان كرد بایكۆتی هاوردەكردنی كاڵا و بەرهەمەكانی ئێران بكەن و نەیانكڕن. 

ئەمە لە كاتێكدایە نزیكەی كاتژمێر یازدە و سیی خوولەكی شەوی دووشەممە، پازدەی كانوونی دووەمی دووهەزار و بیست و چوار سوپای پاسدارانی ئێران بە هاژەكی بالیستی ناوچە سڤیلنشینەكانی لە هەولێر بەئامانج گرت و لە ئەنجامدا چوار هاووڵاتی مەدەنی شەهید بوون و شەش هاووڵاتیی دیكەش برینداربوون، كە زۆرینەیان ئەندامانی خێزانی پێشڕەو دزه‌یین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.