Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 07:44

سەفین دزەیی: ھیچ کاتێک ھەرێمی کوردستان نەبووەتە مایەی مەترسی بۆسەر ھیچ وڵاتێکی دراوسێ

کوردستان TV
100%

سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی كوردستان رايگه‌یاند: ئێران بۆ پەردەپۆشی تاوانەکانی لەژێر کۆمەڵێک پاساودا، ھێرشەکەی بۆسەر ھەولێر ئەنجامدا.

ئه‌مڕۆ دووشه‌م 22ی1ی2024، سەفین دزەیی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە کاتی بەشداریکردن لە رێوڕەسمێکی تایبەت بە رێزلێنان لە شه‌هیدانیی ھێرشە مووشەکییەکەی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر ھەولێر لە ئێمپایەر بۆ رۆژنامەنووسان قسەی کرد و گوتی: ئێمە ھیچ کێشەیەکمان لەگەڵ ئێران نەبووە، بە پێچەوانەوە ئێمە پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ ئێراندا ھەبووە، ئەوەی بەرامبەر بە ھەرێمی کوردستان کرا، کارەساتێکە کە ئێران بۆ پەردەپۆشی تاوانەکانی، کۆمەڵێک پاسا و درۆ و دەلەسە و پاساوی جۆراوجۆر دەھێنێتەوە بە دروست کردنی وێنەی فۆتۆ شۆپ و کۆمەڵێک کاری دیکە کە ئەوەش لە ھەڵسوکەوتی وڵاتێک ناوەشێتەوە.

گوتیشی: ھیوادارین ھێرشی وا دووبارە نەبێتەوە، ھەرچەندە لە ڕابردوودا، چەندین ھێرشی دیکەی لە ژێر پاساوی جۆراوجۆردا بۆسەر ھەولێر ئەنجامداوە.

ڕاشیگەیاند: بەداخەوە عێراق بووەتە گۆڕەپانی ململانێکانی ئێران، ھیچ کاتێک ھەرێمی کوردستان نەبووەتە مایەی مەترسی بۆسەر ھیچ وڵاتێکی دراوسێ.

ئەمە لە كاتێكدایە نزیكەی كاتژمێر یازدە و سیی خوولەكی شەوی دووشەممە، پازدەی كانوونی دووەمی دووهەزار و بیست و چوار سوپای پاسدارانی ئێران بە هاژەكی بالیستی ناوچە سڤیلنشینەكانی لە هەولێر بەئامانج گرت و لە ئەنجامدا چوار هاووڵاتی مەدەنی شەهید بوون و شەش هاووڵاتیی دیكەش برینداربوون، كە زۆرینەیان ئەندامانی خێزانی پێشڕەو دزه‌یین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.