Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 03:11

ته‌ندروستی هه‌ولێر وه‌ڵامی په‌رله‌مانتارێكی نه‌وه‌ی نوێ ده‌داته‌وه‌

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ رای گشتی بڵاو كرده‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ده‌نگۆی په‌رله‌مانتارێكی نه‌وه‌ی نوێ له‌باره‌ی ده‌رزی گه‌شه‌ی منداڵان، جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ داوای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌‌ تۆمار ده‌كه‌ن كه‌ هه‌واڵی ناڕاست و چه‌واشه‌كاری بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌.

ته‌ندروستی هه‌ولێر له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاند: سەبارەت بە بابەتێک كه‌ لە کەناڵێکی تەلەفزیونی بڵاوکراوەته‌وه‌ و لەلایەن پەڕلەمانتارێکی نەوەی نوێ دەربارەی دەرزی گەشەی منداڵان كه‌ گوایە چوار کاروان لە به‌غداوه‌ نێردراوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هەولێر و سێ کاروان دابەشکراوە.

ڕاشیگه‌یاند: ئەوە یەکێکە لە کارە چەواشەکارییەکانیان کە بەردەوام ڕۆڵی چەواشەکارییان بینیوە.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لێرەدا وەکو بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕایدەگەیەنین کە چوار کاروان دەرزی گەشەی منداڵ هاتووە و هەر چوار کاروان بۆ نەخۆش سەرف کراوە بەپێی فایلی نەخۆش و لە رێگه‌ی لیژنەی پسپۆڕی منداڵانەوە.

ته‌ندروستی هه‌ولێر بڵاویشی كرده‌وه‌: سێ كاروانه‌كه‌ بە بڕی (2812) دەرزی لە سەنتەری هێلینا بۆ ڕاهێنان و خاوەن پێداویستی تایبەت سەرف کراوە، کاروانی چواره‌میش بەبڕی (1817) دەرزی لە نەخۆشخانەی ڕاپەرینی فیرکاری بۆ منداڵان سەرف کراوە.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ لەبەرامبەر ئەو چەواشەکاری و تەشهیرکردنە بێدەنگ نابن و داوای یاسایی لەسەر ئەو کەسانە تۆمار دەکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.