Erbil 7°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 11:24

شەپۆلێكی بارانبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

کوردستان TV
100%

ئاراس جەبار شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند:لەماوەی كاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی چالاكی دەریای ناوەراست و سوور بە چەند قۆناغێك لە شەپۆلی بارانبارین بۆ سەر ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان لە 22ی مانگەوە بۆ 28 مانگ رێژەی بارانی چاوەروانكراو بەم شێوەیە ....
سەنتەری پارێزگای ھەولێر و ناوچە نزمەكانی 30 > 50 ملم ، ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگاكە 50 > 100 ملم زیاتر .
سەنتەری پارێزگای سلێمانی و ناوچە نزمەكانی 50 > 70 ملم ، ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگاكە 50 > 90 ملم زیاتر .
سەنتەری پارێزگای دھۆك و ناوچە نزمەكانی 30 > 60 ملم ، ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگاكە 60 > 100 ملم زیاتر .
سەنتەری پارێزگای ھەڵەبجە و ناوچە نزمەكانی 40 > 80 ملم ، ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگاكە 80 > 130 ملم زیاتر .
هەروەها سەنتەری پارێزگای كەركوك و ناوچەكانی 20 > 40 ملم زیاتر،ناوچەكانی سنووری ئیدارەی راپەرین 60 > 100 ملم زیاتر ،ناوچەكانی سنووری ئیدارەی گەرمیانیش 20 > 50 ملم زیاتر .
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.