Erbil 15°C یەکشەممە 28 نیسان 21:42

مەکتەبی سیاسی پارتی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو محەممەد مەلا غەفوور دەکات

کوردستان TV
100%


مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو محەممەد مەلا غەفوور کرد.

ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو (محەممەد مەلا غەفوور)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی دیاری دەشتی ھەریر، خوالێخۆشبوو (محەممەد مەلا غەفوور)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھەڤاڵ و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، دووبارە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بگرێت.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
20ی کانوونی دووەمی 2024

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.