Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 08:47

بەم خۆراکانە ڤیتامین Dى بۆ جەستەت زیاد بکە

کوردستان TV
100%

 

چەند ڕێنماییەك بۆ زیادكردنی ڤیتامین (D) لە وەرزی زستاندا بە هاووڵاتیان دەدرێت.

دکتۆر هێمن مه‌حمود ئاغا ده‌ڵێت، تاکە سەرچاوەی سەرەکی بۆ دەست کەوتنی ڤیتامین (D) تیشکی خۆرە، بەڵام وەک دەزانین لە زستاندا تیشکی خۆر کەمدەبێتەوە و ئێمەش جلی ئەستور و زۆر لەبەر دەکەین و کەمتر دەچینە بەر خۆر، بۆیە رێژەی بەرکەوتنی تیشکی پێویست بۆ سەر جەستەمان کەمدەبێتەوە، بۆیە پێویستە لە چەند ڕێگایەکی ترەوە هەوڵدەین قەرەبووی بکەینەوە.

دکتۆر هێمن مه‌حمود ئاغا چەند ڕێگایەك دەخاتەڕوو بۆ زیادكردنی ڤیتامین (D) لە جەستەدا به‌م شێوه‌یه‌:

1- خواردنی گۆشتی دەریایی و ماسییە چەورەکان، کە بڕێکی باش ڤیتامین (D) تێدایە.

2- خواردنی قارچک بەتایبەتی ئەو قارچکانەی، کە تیشکی خۆری بەرکەوتووە.

3- زەردێنەی هێلکە.

4- جگەری ڕەشە وڵاخ.

5- وەرگرتنی ڤیتامین (D) لە ڕێگەی حەب و دەرمانەوە لە کاتێکدا رێژەكەی زۆر کەمە و ناتوانی لە ڕێگەی خواردن و تیشکی خۆرەوە قەرەبووی بکەیتەوە.

ژێده‌ر - ڕاگەیاندنی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.