Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 22:05

له‌ كوردستانی ئێران سێ هاووڵاتی كورد ده‌ستگیركران

کوردستان TV
100%


 ئێران 3 هاووڵاتی كورد ده‌ستگیرده‌كات.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند،  ناسر عەلیپوور، خەڵکی گوندی داشبەندی سەر بە شاری بۆکان و ڕێبوار کووهگەرد، دانیشتووی ئەو شارە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستگیركران.

رێكخراوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، شه‌وی رابردوو  ئارام سەبزی تەمەن 30 ساڵ و خەڵکی بۆکان  له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ له‌ ماڵه‌كه‌ییدا ده‌ستگیركراوه‌ و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.

هه‌نگاو  راشیگه‌یاندووه‌، هەتا کاتی داڕشتنی ئەو هەواڵە لە هۆکارەکانی دەستگیركرانیان و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییانە، زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.