Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 19:51

بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز ئێرانی هه‌ژاند

کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و هه‌ینی و كه‌مێك پێش ئێستا بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز له‌ باكوری رۆژئاوای ئێران رووی دا.

میدیاكانی ئێران بڵاویان كرده‌وه‌: بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ پارێزگه‌ی ئه‌رده‌بیل له‌ باكوری رۆژئاوای ئێران ڕوویداوه‌.

ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه‌ كه‌ گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ 4.8 بووه‌ به‌ پله‌ی رێخته‌ر.

داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی ئێرانیش تا ئێستا هیچ زانیارییه‌كانی له‌باره‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ رانه‌گه‌یاندووه‌ و ئاشكرایان نه‌كردووه‌ كه‌ ئاخۆ زیانی گیانی و ماددی لێ كه‌وتۆته‌وه‌ یاخود نا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.