Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 03:05

ئەمریکا دوو سەکۆی هەڵدانی هاژه‌كی حووسییەکانی تێکشکاند

کوردستان TV
100%


ئەمریکا تێکشکاندنی دوو هاژه‌كی هەڵدانی مووشەکی لە ناوچەیەکی یەمەن ڕاگەیاند، کە لە ژێر کۆنترۆڵی حووسییەکاندایە کە ئێران پشتیوانیان دەکات.

فەرماندەیی ناوەندیی هێزه‌كانی ئەمریکا (CENTCOM)، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، هێرشی دژ بەو گرووپە ئەنجامداوە، کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بەهۆی کردەکانییەوە لە دەریای سوور بووە ڕۆژەڤ.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: لە چوارچێوەی هەوڵە فرە نەتەوەییەکان کە بەردەوامە بۆ پاراستنی ئازادی هاتوچۆ لە دەریای سوور و ڕێگریی کردن لە هێرشەکانی سەر هاتوچۆی دەریایی هاوبەش و ئەمریکا، لە ڕۆژی 18ی کانوونی دووەمدا، هێزەکانی (CENTCOM) لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حووسییەکان لە یەمەن، دوو سەکۆی هەڵدانی هاژه‌كی دژە کەشتیان کردە ئامانج کە ئامادەکرابوون بۆ هەڵدانی هاژه‌ك و باشووری دەریای سووریان دەکردە ئامانج.

هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە ئەو هاژه‌كانه‌ی کراونەتە ئامانج هەڕەشەی جيددی بوون لەسەر کەشتییە بازرگانییەکانی ناوچەکە و کەشتییەکانی هێزی دەریایی ئەمریکا، ئەوەیش خراوەتەڕوو کە هاژه‌كه‌كانیان لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە ئاشکرا کراون و لە چوارچێوەی بەرگریی ڕەوادا لەناوبراون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.