Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 10:10

ئەو حەوت ڤایرۆسەی دەبنە هۆی تووشبوون بە شێرپەنچە

کوردستان TV
100%


پزیشكێكی پسپۆر له‌ نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه‌ باس له‌و حه‌وت ڤایرۆسه‌ ده‌كات كه‌ ده‌بنه‌ هۆی تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌. 

د.ڕێباز حاجی عه‌لی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی شێرپەنجه‌، باس له‌و حه‌وت خاڵه‌ ده‌كات كه‌ هۆكارن له‌ تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ و هه‌روه‌ها  رێگاكانی خۆپاراستن له‌م نه‌خۆشیانه‌ش ڕوونده‌كاته‌وه‌ به‌م شێوه‌یه‌: 
ئەو حەوت ڤایرۆسەی دەبنە هۆی تووشبوون بە شێرپەنچە:

1-  ڤایرۆسی EBV : شێرپەنچەی خوێن

2-  ڤایرۆسی جگەری (HBS): شێرپەنچەی جگەر

3- ڤایرۆسی جگەری(  HCV):شێرپەنچەی جگەر

4- ڤایرۆسی ئایدز(HIV): شێرپەنچەی خوێن و قورگ و کۆم..هتد

5-ڤایرۆسی (HPV):شێرپەنچەی ناودەم،شێرپەنچەی زێ لە ئافرەتان و شێرپەنچەی کۆم .

6-ڤایرۆسی (HHV_8): کاپۆسی سارکۆما 

7-ڤایرۆسی(1 _ HTLV): شێرپەنچەی خوێن


چۆن خۆت دەپارێزیت لە توشبوون بەشێوەیەکی گشتی:

1-بە وەرگرتنی ڤاکسین.

2-خۆپاراستن لە ئەنجامدانی سێکس لەگەڵ کەسی توشبوو یان هەڵگر.

3-بەکارنەهێنانی مادەی بێهۆشکەر .

4-ئەنجامدانی پشکنین بۆ دەستنیشانکردنی ڤایرۆسەکە.


ژێده‌ر- بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.