Erbil 7°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 22:36

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا: هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر قبووڵنه‌كراون

کوردستان TV
100%

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا رایگه‌یاند كه‌ له‌لایه‌ن وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان قبووڵنه‌كراون.

ده‌یڤید كامیرۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند "هێرشە بێباکانەکانی ئێران بۆ سه‌ر هەولێر قبوڵ نەکراون".

راشیگه‌یاند "سوپاسی مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م بۆ ئه‌و چاوپێکەوتنه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ داڤۆس ئه‌نجاممان دا".

ده‌یڤید كامیرۆن هه‌روه‌ها رایگه‌یاند "بەریتانیا لەم کاتە سەختەدا هاوسۆزە و لەگەڵ ئێوە ده‌وه‌ستێت".

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كردبووه‌وه‌ "مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس له‌ وڵاتی سویسڕا لەگەڵ دەیڤد کامیرۆن وەزیری دەرەوەی شانشینی یەکگرتوو کۆبووەوە" .

بڵاویشی كردبووه‌وه‌ "تەوەری سەرەکیى کۆبوونەوە، گفتوگۆکردن بوو لەبارەی هێرشی ئێران بۆ سەر هەولێر، له‌مباره‌یه‌وه‌ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا پرسە و هاوخەمیى خۆی بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند و هێرشەکەی بە توندی سەرکۆنە کرد و گوتی كه‌ هیچ پاساوێکی نییە و دەستدرێژییە بۆ سەروەریى عێراق و قبوڵکراو نییە".

سەرۆکی حکوومەتیش سوپاسی هاوخەمی و پشتیوانیی بەریتانیای کرد، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامبوونی هاریکاری و هەماهەنگی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و تیرۆر بەگشتی.

پەرەپێدانی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێم، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوە بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.