Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 01:22

راگه‌یه‌نراوێكی به‌په‌له‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه‌

کوردستان TV
100%

فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م راگه‌یه‌نراوێكی به‌په‌له‌ی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ ده‌نگۆی داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كه‌یان دووره‌ له‌ ڕاستییه‌وه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ندێ ده‌زگه‌ی راگه‌یاندن بڵاو كراوه‌ته‌وه‌.

فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند "ئاگاداری گه‌شتیاران ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر (هاتن و چوون) به‌رده‌وامیان هه‌یه"‌.

ڕاشیگه‌یاند "ده‌نگۆی داخستنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك ده‌زگه‌ی ڕاگه‌یاندن داخستنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێریان به‌هۆی هێرشی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌‌ كردووه‌ به‌ مانشێتی هه‌واڵ".

فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه له‌ كۆتایی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌‌ سه‌رله‌به‌ری هه‌واڵی داخستنی فڕۆكه‌خانه‌‌ ناڕاستن و بێ بنه‌مان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.