دژه‌تیرۆری كوردستان ره‌تی كرده‌وه ئه‌مشه‌و هیچ هێرشێكی درۆنی كرابێته سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌وه‌ی بڵاو كراوه‌ته‌وه دووره له ڕاستییه‌وه.
دژه‌تیرۆری كوردستان رایگه‌یاند: ئەمشەو پێنجشەم 18ی کانوونی دووەمی 2024، لە ژمارەیەک میدیا و کەناڵی ڕاگەیاندن وا بڵاو کرایەوە گوایە بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.
ڕاشیگه‌یاند: لای خۆمانەوە رای دەگەیەنین کە ئەم هەواڵە بێ بنەما و ناڕاستە.
دژه‌تیرۆری كوردستان جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌مشه‌و هیچ هێرشێک ڕووی نەداوە و هیچ درۆنێکیش نەخراوەتە خوارەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.