Erbil 15°C یەکشەممە 28 نیسان 06:40

پەیمانگەی پێگەیاندنی کادیران: كوردستان تیڤی پابەند بووە بە ئەرکی نیشتیمانی و نەتەوەیی خۆی لە گەیاندنی زانیاری

کوردستان TV
100%


پەیمانگەی پێگەیاندنی کادیرانی پارتی دیموكراتی كوردستان، پەیامێكی پیرۆزبایی بەبۆنەی (25)ەمین ساڵەی دامەزراندنی كەناڵی ئاسمانی كوردستان تیڤی راگەیاند.

له‌ په‌یامه‌كه‌دا هاتووه‌، بە بۆنەی 25ـەمین ساڵ یادی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی کوردستان تیڤی گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێزان بەڕێوەبەر و دەستەی کارگێڕی و تەواوی ستاف و کارمەندانی ئەم کەناڵە تیکۆشەرە دەکات.

پەیمانگەی پێگەیاندنی کادیرانی پارتی دیموكراتی كوردستان راشیگه‌یاندووه‌، کوردستان تیڤی”Ktv”هەمیشە و بە بەردەوامی پیشەییانە کاری ڕاگەیاندنی کردووە و پابەند بووە بە ئەرکی نیشتیمانی و نەتەوەیی خۆی لە گەیاندنی زانیاری.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، لە هەواڵەکانی ڕاستگۆیی و بوێری پەیڕەوکردووە هەر بۆیە، پەیامی ئاشتی و لێبوردەیی و تەبایی و پێکەوەژیانیان کردووە بە نیشانەی کەناڵەکەیان و پێشەنگ بوونە. 

پەیمانگەی پێگەیاندنی کادیرانی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ كۆتاییدا رایده‌گه‌ێنێت، ڕاستگۆیی کەناڵی کوردستان تیڤی لە گەیاندنی زانیاریەکانیان بونەتە پردی متمانەی نێوان هاونیشتیمانیان و دەسەڵات و گشت جیهان، دووبارە بەناوی بەرپرس و دەستەی كارگێری و تەواوی ئەندام و هەڤاڵانمانەوە لە پەیمانگەی پێگەیاندنی کادیران پیرۆزباییتان لێدەکەین، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.
 

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.