Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 19:01

لێژنه‌ی ناوچه‌ی ڕێباز ساڵیادی كوردستان تیڤی پیرۆز ده‌كات

کوردستان TV
100%

لێژنه‌ی ناوچه‌ی رێبازی پارتی دیموكراتی كوردستان، پەیامێكی پیرۆزبایی بەبۆنەی (25)ەمین ساڵەی دامەزراندنی كەناڵی ئاسمانی كوردستان تیڤی راگەیاند.

له‌ په‌یامه‌كه‌ی لێژنه‌ی ناوچه‌ی ڕێبازدا هاتووه‌،  له‌ یادی(25)ەمین ساڵەی دامەزراندنی كەناڵی ئاسمانی كوردستان تیڤی، جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزان سه‌رپه‌رشتیاری گشتی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ر و كارمه‌ندان ده‌كه‌ین.

له‌ به‌ شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌ی لێژنه‌ی ناوچه‌ی ڕێبازدا هاتووه‌، كوردستان تیڤی له‌ ڕووی پابه‌ندبوون به‌ ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی و گه‌یاندنی په‌یامی ئاشتی و ته‌بایی و لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ ژیان پێشه‌نگ بووه‌، به‌هۆی ڕاستگۆیی له‌ گه‌یاندن بووه‌ته‌ پردێكی پڕ له‌ متمانه‌ له‌ نێوان خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵات.

له‌ كۆتاییدا لێژنه‌ی ناوچه‌ی ڕێبازی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاندووه‌، ده‌ستخۆشیتان لێده‌كه‌ین و هیوای به‌ره‌و پێشچوون و پێشكه‌وتنی به‌رده‌وامیتان بۆ ده‌خوازین.


 

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.