فەرمانگەی دەرەوەی كاروباری كۆمۆنوێڵس و گەشەپێدانی بەریتانیا لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، دەیڤید كامیرۆن وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕۆژی چوارشەممە لە كۆڕبەندی ئابووری جیهانیدا لەگەڵ هاوتا ئێرانییەكەی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان كۆبووەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، كامیرۆن ئیدانەی ئەو هێرشانەی كردووە كە لە هەولێری پایتەخت ڕوویانداوە .
هەروەها وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ئاماژەی بەوەشكردووە، كامیرۆن بەڕوونی ئەوەشی خستۆتەڕوو كە هێرشەكانی حوسییەكان بۆ سەر كەشتییەكانی دەریای سوور "نایاسایی و قبوڵكراو نییە".
هاوكات وەزیری بەریتانیا داوای لە ئێران كرد كە كاریگەری خۆی لەگەڵ حوسییەكان بەكاربهێنێت بۆ ڕێگریكردن لە هەڕەشەی زیاتر.
دوای دیدارەكە كامیرۆن لە پۆستێكیدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێكس ڕایگەیاندووە، ئێران دەبێت واز لە دابینكردنی چەك و هەواڵگری بە حوسییەكان بهێنێت، هەروەها كاریگەریی خۆی بەكاربهێنێت بۆ ڕاگرتنی هێرشەكانی حوسییەكان لە دەریای سووردا.
گوتیشی: ئێران دەبێ واز لە بەكارهێنانی دۆخی ناوچەكە بهێنێت وەكوو بەرگێك بۆ ڕەفتاری بێباكانە و پێشێلكردنی سەروەری ئەوانی دیكە.
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لەگەڵ هاوتا ئێرانییەكەی ئێران كۆبووەوەو هێرشەكەی سەر هەولێری شەرمەزار كرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.