عهلی حوسێن پارتی دیموكراتی كوردستان، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی - هەڵەبجە - ڕاپەڕین پەیامێكی پیرۆزبایی بەبۆنەی (25)ەمین ساڵەی دامەزراندنی كەناڵی ئاسمانی كوردستان تیڤی راگەیاند.
له پهیامهكهییدا هاتووه، ساڵیادی دامەزراندنی (کوردستانTV) کەناڵی دایک، لە بەڕێوەبەر و تەواوی کارمەندانی ئەم دەزگایە پیرۆز بێت، بەهیوای سەرکەوتنی زیاتر و بەردەوامی.
عهلی حوسێن پارتی دیموكراتی كوردستان، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی - هەڵەبجە - ڕاپەڕین دهشڵێت، (کوردستان تی ڤی) وەک یەکەم کەناڵی ئاسمانی کوردی بە بڕیارێکی دووربین و، لە قۆناغێکی سەختدا بەر لە 25 ساڵ دەستی بە پەخش کرد، هەنگاو و پێشکەوتنێکی گەورە بوو لە مێژووی ڕاگەیاندنی کوردیدا.
له كۆتاییدا رایدهگهێنێت، لە ناوخۆی کوردستانەوە پەیام و دەنگ و ڕەنگی کوردستانیانی بە جیهان و کوردانی تاراوگە گەیاند، لەو ساتەوە تاوەکو ئەمڕۆ لە خزمەتکردن بە دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان لە گشت بوارەکاندا بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.