ئهنوهر مهسیفی بهرپرسی لقی 6ی پارتی دیموكراتی كوردستان، پەیامێكی پیرۆزبایی بەبۆنەی (25)ەمین ساڵەی دامەزراندنی كەناڵی ئاسمانی كوردستان تیڤی راگەیاند.
له پهیامهكهی بهرپرسی لقدا هاتووه، بەناوی دەستەی کارگێڕی و ڕێکخستنەکان و ئەندام و لایەنگران و هەوادارانی پارتییمان لە سنوری ڕێکخستنەکانی لقی 6ی ئەوروپا جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرپەرشتیاری گشتی دەزگای سەتەلایتی کوردستان و سەرجەم بەڕێوەبەر و کارمەندان دەکەم.
ههروهها راشیگهیاندووه، سەتەلایتی کوردستان هەر لەسەرەتای دامەزراندنییەوە و لە ماوەی 25 ساڵی خەباتییدا مەشخەڵی نەتەوەیی و نیشتیمانپەروەری بووە، وە دەنگی زوڵاڵی پێکەوە ژیان و ئاشتی و تەبایی و لێبوردەیی بووە لە کوردستان.
بهرپرسی لقی شهش دهشڵێت، كوردستان تیڤی خزمەتێکی یەکجار گەورەی بە ڕەوەندی کوردستانی گەیاندووە و لە هەموو بۆ نەخۆش و ناخۆشەکانیاندا لەناو د یاسپ ۆڕای کوردستان بووە، وە بە هۆی ڕاستگۆیی و پڕۆفیشیناڵیزمی ئەو کەناڵە، توانیویەتی ببێتە پردێکی متمانە و سەرچاوەیەکی باوەڕ پێکراوی هەواڵ بۆ کوردستانییان لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات .
له كۆتاییدا راگهیاندووه، لەو یادەوەرییە پیرۆزەشدا، جوانترین پیرۆزبایی لە یەکە یەکەی هەموو ئەوانە دەکەین کە هەر له سەرەتای دامەزراندنییدا و تاکو ئێستاش لە ڕێگای ئەو کەناڵەوە خزمەتی کورد و کوردستان دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.