Erbil 15°C سێشەممە 16 نیسان 00:19

په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ وڵاتی میسر ساڵیادی كوردستان تیڤی پیرۆز ده‌كات

کوردستان TV
100%


شێركۆ حه‌بیب، به‌رپرسی مه‌كته‌بی پارتی دیموكراتی كوردستان  له‌ وڵاتی میسر، پەیامێكی پیرۆزبایی بە بۆنەی (25)ەمین ساڵەی دامەزراندنی كەناڵی ئاسمانی كوردستان تیڤی راگەیاند.
 له‌ په‌یامه‌كه‌ی به‌رپرسی مه‌كته‌بدا هاتووه‌، به‌ بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كه‌م كه‌ناڵی ئاسمانی كورد( كه‌ناڵی كوردستان تیڤی)، گه‌رمترین  و جوانترین پیرۆزبایی له‌ یه‌كه‌ی یه‌كه‌ی ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌كه‌م، ڕێزمان بۆ ماندووبونتان و كاره‌ پڕۆڤیشناڵه‌كانتان هه‌یه‌، هه‌رده‌م به‌ گیانێكی نیشتیمان په‌روه‌ری كاره‌كانتان ئه‌نجام داوه‌، ئه‌مه‌ش بۆته‌ مایه‌ی پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنتان.

ده‌شڵێت، بێ گومان ڕۆڵی ئێوه‌ وای كردووه‌ كه‌ كه‌ناڵه‌كه‌ زیاتر پێشكه‌وتن به‌خۆیه‌وه‌ ببینێ كه‌ ئه‌مه‌ش مایه‌ی دڵخۆشی بینه‌رانه‌،  توانیوتانه‌ به‌راستگۆیی وپیشه‌یی وێنه‌یه‌كی جوانی ئه‌مڕۆی كوردستان بگه‌ینه‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان.  

شێركۆ حه‌بیب، به‌رپرسی مه‌كته‌بی پارتی دیموكراتی كوردستان  له‌ وڵاتی میسر هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌ێنێت، به‌ دڵسۆزانه‌ داكۆكیتان له‌ مافه‌ ڕه‌واكانی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان بكه‌ن به‌ بێ جیاوازی، كه‌ ئه‌مه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌ به‌رنامه‌ی هه‌مه‌ جۆره‌كانی كه‌ناڵه‌كه‌تان به‌دی ده‌كرێت. 

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.