Erbil 8°C سێشەممە 03 کانونی یەکەم 20:57

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی: پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ بەرەوپێشچوونی كوردستان تیڤی دووپات دەکەینەوە

کوردستان TV
100%


بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێكی پیرۆزبایی بە بۆنەی (25)ەمین ساڵەی دامەزراندنی كەناڵی ئاسمانی كوردستان تیڤی راگەیاند كە تیایداهاتووە،لە 25ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی کوردستان تیڤی، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی ئێوەی هێژا و بینەرانی ئازیزی کەناڵەکەتان دەکەین، ئومێدەوارین بۆ ساڵی داهاتوو بە پلان و کارنامەی باشتر، پەیامی ڕاست و دروستی خۆتان بگەیەنن.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌،  کەناڵی ئاسمانی کوردستان، کە بەر لە (25) ساڵ بە سەرپەرشتی و ڕێنوێنی جەنابی (سەرۆک بارزانی) وەکو یەکەمین کەناڵی ئاسمانی لە هەرێمی کوردستان دامەزرا، هەنگاوێکی نوێ و گرنگی میدیای کوردیمان بە گشتی و پارتیمان بوو بەتایبەتی، هەروەها ئەو کەناڵە توانی بە پرۆژەیەکی پێشکەوتووەوە وەک دەزگایەکی خاوەن پێگە و ناسنامەی تایبەتمەندی خۆی خزمەتێکی بەرچاوی بوارە جۆراوجۆرەکانی مەعریفی و ڕۆشنبیریی و کولتووری بکات.  
راشیده‌گه‌یه‌نن، کەناڵی ئاسمانی کوردستان، لە ڕێگەی بەرنامە هەمەجۆر و خزمەتگوزارییەکانییەوە توانیویەتی خواست و ویست و داواکارییەکانی هاووڵاتیان بخاتەڕوو، لەلایەکی دیکەوە هەوڵی داوە پیشەوەرانە لە ئاست ئەو پەیام و بەرپرسیارەتییە بێت بۆ داکۆکیکردن لە دەستکەوتەکانمان و بەدیهاتنی مافی ڕەوای گەلەکەمان.   
له‌ كۆتاییدا بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایده‌گه‌ێنێت، ئێمە کاتێک ئەو بۆنەیە پیرۆز دەکەین لە هەمانکاتدا ڕۆڵ و کاریگەری ئەو کەناڵە ئاسمانییە بەرز دەنرخێنین و لەو دەرفەتەدا پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ بەرەوپێشچوونی کەناڵی ئاسمانی کوردستان دووپات دەکەینەوە و بە هیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنی زیاتر لە کار و بەرنامەکانتان.

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.