Erbil 15°C پێنجشەممە 04 تەمووز 12:05

سەربەست لەزگین: كوردستان تیڤی بۆتە پردێكی پڕ متمانەی نێوان هاووڵاتیان و دەسەڵات 

کوردستان TV
100%

سەربەست لەزگین بەرپرسی مەكتەبی رێكخستنی پارێزگای هەولێر، پەیامێكی پیرۆزبایی بە بۆنەی (25)ەمین ساڵەی دامەزراندنی كەناڵی ئاسمانی كوردستان تیڤی راگەیاند كە تیایداهاتووە..
لە یادی (25)ەمین ساڵەی دامەزراندنی كەناڵی ئاسمانی كوردستان تی ڤی، جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێزان سەرپەرشتیاری گشتی دەزگای سەتەڵایتی كوردستان و سەرجەم بەڕێوەبەر و كارمەندان دەكەم. 
كوردستان تیڤی لە ڕووی پاپەندبوون بە ئەركی نەتەوەیی و نیشتمانی و گەیاندنی پەیامی ئاشتی و  تەبایی و لێبوردەیی و پێكەوەژیان پێشەنگ بووە، بەهۆی ڕاستگۆی لە گەیاندن، بۆتە پردێكی پڕ متمانەی نێوان هاووڵاتیان و دەسەڵات. 
هیوادارم بەردەوام بن لەسەر گەیاندنی دەنگی ڕەوای بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلەكەمان.
هیوای سەركەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم و دووبارە بە گەرمی پیرۆزبایتان لێدەكەم. 
سەربەست لەزگین
17 / 1 / 2024
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.