ئەمڕۆ چوارشەممە 17-1-2024 مەسرور بارزانی،سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەداڤۆس لەگەڵ كاتالین نۆڤاك، سەرۆكی هەنگاریا كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی عێراق و ناوچەكە و پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان هەردوولا تاوتوێكران .
هەر لەدیدارەكەدا سەرۆكی هەنگاریا،پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی بۆ گیان لە دەستدانی خەڵكی سڤیل لە هێرشەكەی سەر هەولێر دەربڕی و پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ هەرێمی كوردستان دووپاتكردەوە.
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش سوپاسی هاوخەمی و پشتیوانی سەرۆكی هەنگاری كرد و جەختی كردەوە كە هەرێمی كوردستان وەك هەمیشە فاكتەرێكی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و ناوچەكە دەبێت.
سەرۆكی حكومەت و سەرۆكی هەنگاریا كۆبوونەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.