سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ چوار شەممە 17-1-2024 راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە كە تیایدا هاتووە...
دوای ئەو هێرشە مووشەكییە ترسنۆكانەی سەر هەولێر و كاردانەوەی توندی حكومەتی فیدراڵ لە ئیدانەكردن و پێكهێنانی لێژنەی لێكۆڵینەوە، هەندێ دامودەزگای سەر بە ئێران بە بڵاوكردنەوەی هەواڵ و وێنەی ساختە و ناپەیوەندیدار، دەستیان بە چەواشەكاری كردووە تاكوو پاساو بۆ كردارە دڕندانەكەیان بێننەوە.
دامودەزگاكانی هەرێم هەموو هاوكارییەكی ئەو لێژنەیە دەكەن كە لە لایەن حكومەتی فیدراڵی پێكهاتووە و زۆر ئاشكرایە كە ئەم هێرشە خەڵكی سڤیلی هەرێمی كوردستانی كردۆتە ئامانج و ئەم هەوڵانەش ناتوانن ئاراستەی ڕای گشتیی تووڕەی هەرێم و عێراق لە بەرامبەر ئەو تاوان و پێشێلكارییە بگۆڕن.
هەرێمی كوردستان پابەندی دەستوور و یاساكانی عێراق و هەرێمە و، ئەو بەشەی هێزی هاوپەیمانانیش كە لە هەرێمی كوردستان بوونی هەیە بە ئاگاداری و رەزامەندیی حكومەتی فیدراڵییە.
پێویستە لە ئاستی ناوخۆی عێراق و لە ئاستی نێوەدەوڵەتیش هەنگاوی ڕژد بنرێت تاكوو سەروەریی عێراق و هەرێم بپارێزرێت و هاووڵاتییانمان لە مەترسیی ململانێ ناوچەییەكان بپارێزین.
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.