Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 21:27

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سەرۆكی ئیستۆنیا دەكات

کوردستان TV
100%

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2024/1/17 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، پێشوازی لە ئالار كاریس سەرۆكی كۆماری ئیستۆنیا كرد كە جاری یەكەمە سەردانی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكات.
بڕیار وایە ئێوارەی ئەمڕۆ هەردوو سەرۆك كۆبوونەوەیەك ئەنجام بدەن و دەربارەی پەیوەندییەكانی ئیستۆنیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان و برەودان بە بوارەكانی هاریكاریی هاوبەش و چەند پرسێكی جێی بایەخی هاوبەش، گفتوگۆ بكەن و بیروڕا بگۆڕنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.