ئومێد خۆشناو،پارێزگاری هەولێرپەیامێكی پیرۆزبایی بەبۆنەی(25)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی كوردستان تیڤی راگەیاند كەك ئەمەش دەقەكەیەتی ..
بەڕێزان/ سەرپەرشتیار و كارمەندان و دەستەی كارگێڕی دەزگای سەتەلایتی كوردستان
بەبۆنەی (25)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵەكەتان، پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و بینەرانتان دەكەین، بە هیواین هەمیشە لە پێشكەوتن و سەركەوتندابن.
كوردستان تیڤی وەك یەكەمین كەناڵی ئاسمانی كوردی، هەر لە سەرەتای كاركردنیدا جێمتمانەی هاووڵاتیان بووە و بە ڕاستگۆیی ئەركی سەرشانی جێبەجێ كردووە، بۆتە پردێكی پەیوەندیی لە نێوان خەڵكی كوردستان و تاكو ئەمڕۆ خاوەنی پەیامی ڕوون و پیشەییانەی خۆی بووە و ڕۆڵی دیاری گێڕاوە لە بەرگرییكردن لە مافە ڕەواكانی گەلەكەمان، هیوای بەردەوامیتان بۆ دەخوازین لە پێناو خزمەتكردنی زیاتری نیشتیمان و پاراستنی بەها باڵاكانی گەلەكەمان و كولتوور و هونەر و وێژە و زمانی كوردی.
دووبارە (25)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵی ئاسمانی كوردستان تیڤی پیرۆزەبێت.
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2024.1.17
پارێزگاری هەولێر: كوردستان تیڤی بە راستگۆیی ئەركی سەرشانی جێبەجێ كردووە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.