Erbil 15°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 14:28

كوردستان تی ڤی .. قوتابخانەیەكی مەزنی پێگەیاندنی كادیرانی راگەیاندنە لەكوردستان

کوردستان TV
100%

هەر لە كۆنەوە وازانراوە كە تەلەفزیۆن ئامێرێكی گرنگی نێو كۆمەڵگا بووە،بەبێ ئەوەی لە دەرگا بدات دەبێتە میوانی هەموو ماڵێك  بۆیە ناوەڕۆك و بەرنامەكانی هەر تەلەفزیۆنێك بۆ خێزان زۆر گرنگە ئەگەر ئاوڕێك لە مێژووی میدیای كوردی بدەینەوە ئەوا 17ـی 1ـی ساڵی 1999 رۆژێكی پرشنگداری  راگەیاندنی كوردییە،كاتێ بەبڕیاری سەرۆك بارزانی كەناڵی ئاسمانی كوردستان تی ڤی وەك یەكەمین كەناڵی ئاسمانی كوردستانی لەناو خاكی كوردستانەوە دەستی بە پەخشكرد.
هەر لەسەرەتای دامەزراندنی ئەم كەناڵەوە ، بۆتە سەكۆیەكی ئازاد بۆ گوزارشتكردن لەبیر و بۆچوونەجیاوازەكان ، جەخت لەپتەوكردن و پێشخستنی دەستكەوتەكانی بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستان دەكاتەوە بەرەو بەجێگەیاندنی ئەركە مێژووییەكانی ئەو بزاڤەو بەدیهێنانی ئامانجە ئازادی خوازییە رەواكانی لەسەر بنەمای مافی بڕیاردانی چارەنووس و هاوكاری و دۆستایەتی لەنێوان گەلاندا و رەتكردنەوەی رەگەزپەرەستی و شۆفێنیەت و دیكتاتۆریەت و مەحكومكردنی تیرۆر و بنیادنانی كۆمەڵگەیەكی دیموكراسی و شارستانی كەبناغەكەی دیموكراسی و مافی مرۆڤ و سەروەریی یاسا و یەكسانی و دادپەروەری بێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 17-1-2024 كەناڵی ئاسمانی كوردستان تی ڤی كە بەكەناڵی دایك ناسراوە، یادی یۆبیلی زیوینی 25 ساڵەی كاركردنی دەكاتەوە بەو هیوایەی زیاتر خزمەت بە گەلی كوردستان بكات هەر بەو بۆنەیەوە بەشێك لە كارمەندانی كوردستان تی ڤی لەرێگەی پەیامەكانیانەوە ئەو یادە پیرۆز دەكەن. 

سەرەتا (زەردەشت ئەحمەد)  بەرپرسی  ژووری هەواڵ  لە یادی یۆبیلی زیوینی 25 ساڵەی دامەزراندی كەناڵی ئاسمانی كوردستان تی ڤی دەڵێت  " لە 17ـی 1ـی ساڵی1999 بەبڕیاری سەرۆك بارزانی كوردستان تی ڤی وەك یەكەمین كەناڵی ئاسمانی كوردستانی لەناو خاكی كوردستانەوە دەستی بە پەخش كرد و بووە میوانی هەر ماڵێك لەسەرتاپای جیهان .
كردنەوەی كوردستان تیڤی جگە لەوەی پێویستییەكی ئەو قۆناغەی راگەیاندنی كوردستان بوو كەماوەیەك پێویستی پێی هەبوو و چاوەڕوانی لێدەكرا، لەهەمان كاتیشدا مانای ئەوەبوو كەئەم كەناڵە ئاسمانییە بە بەرنامەو تێڕوانینیی نوێ و نەخشەی تازەی راگەیاندنی سەردەمیانە هاتۆتە مەیدانەكەوە و رایەڵ و دەنگ و رەنگی كوردستانیان بەگشت پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانەوە بووە ". 
هەروەها زەردەشت ئەحمەد دەڵێت"كوردستان تیڤی لەگەڵ بڕینی قۆناغە جیاجیاكانی كاری میدیایی و راگەیاندن لەكوردستان كەهەنگاوی باشی بڕیوەو رەهەندی نێودەوڵەتی تێیدا بەرجەستەبووە، پابەندی بنەماكان و ئیتیكی كاری میدیایی و راگەیاندن بووەو سەرقافڵەی راگەیاندنی كوردی كردووە. 
 كوردستان تی ڤی خۆی بە پێشەنگ زانیوە لە هاوهسەنگ بوون و گرنگیدان بە بابەتە كۆمەڵایەتیەكان پرسی نەتەوەیی و نیشتیمانی بە كاری لە پێشینەی خۆی داناوە هیوادارم لە 25 ساڵەیدا بتوانێت بە گرو تینێكی دیكە بەردەوامی بە نەهج و ستراتیژیەكانی خۆی بدات سڵاو لە سەرجەم شەهیدانی كوردستان پیرۆرزە ئەو یادە لە كارمەندان و بینەران".

 هەروەها (هەڤاڵ نەورۆز )،راوێژ كار لە كوردستان تی ڤی  دەڵێت"سەرەتا پیرۆزبایی لەسەرجەم كارمەندانی كوردستان تیڤی دەكەم  كوردستان تیڤی لەلای من قوتابخانەیەكی مەزنی پێگەیاندنی  كادیرانی راگەیاندنە لەكوردستان، بەردەوام وا سەیری كوردستان تیڤی دەكەم كە ماڵی گەورەی منە شانازی دەكەم كە یەكەم دەنگ و باس لە كوردستان تیڤی من خوێندمەوە لەم یادە پیرۆزەدا سڵاو لەسەرجەم شەهیدانی كوردستان بەتایبەتی شەهیدانی كوردستان تیڤی هیوای پێشڤەچوونی زیاتر و  بەردەوامی بۆ دەخوازم دووبارە پیرۆز بێت ئەم یادە لەهەموولایەك".

هەروەها پێشكەشكاری سیاسی پێشووی كوردستان تی ڤی (هاودەنگ فاروق) بۆ ساڵیادی كوردستان تی ڤی دەڵێت"  لەساڵیادی 25 ساڵەی كوردستان تی ڤی دا، پڕ بەدڵ پیرۆزبایی لەهەموو كارمەندان وە بەرێوەبەرانیپێشوی كوردستان تی ڤی و بەرێوەبەری ئێستا وهەموو بەرێوەبەری بەشەكان تەواوی ستاڤی كارمەندەكان دەكەم هیودارم سەركەوتووبن هەرلە پێشكەوتن دابن وە بتوانن ئەو شاشە جوانە خینجل و ،میدیا بەرپرسیارە ، كە نموونەی میدیایەكی نەتەوەیی و نیشتیمانی  كوردستانیانەی و بەرپرسیار و خاوەن بەها ئاكاری میدیایی  بووە لە رابردوودا ".
هەروەوها هاودەنگ فاروق دەڵێت" یەكێك لە سیفەتەهەرە بەرز و بەهاداری كوردستان تی ڤی ئەوەیە كە بە میادییەكی ڕاستگۆ و پڕمتمانەی بینەرەكانی خۆی لە كوردستان و سەرتاپای دونیا ناسراوە،ئەمە یەكەێكە لە سیفەتەكانی میدیای بەرپرسیار وە خۆشم كە 20 ساڵ لەو كەناڵە كارم كردووە جێگای شانازییە كەتوانیومە بەرنامەیكی جوان بیرۆكەیەكی جوان و ئادیایەكی جوانی میدیایی لەو مێژووە جوان و ڕەنگینەدا جێی دەستم دیار بێت لەتەك هەموو هاوكارەكانم هیوادرم هەر سەركەتوو بن وە كوردستان تی ڤی هەرلە گەشانە و بووژانەوەدابێت وە كوردستان تی ڤی ئەو شانازییەی پێبڕاوە كەیەكەم تەلەفزیۆنی ئازادە لەسەر خاكی كوردستان هەمیشە سەكۆیەكی ئازاد بووە بۆ بیرو راكان  دووبارە ئەو یادە لە هەموو لایەك پیرۆز بێت".

هاوكات بێژەری هەواڵ و پێشكەشكاری بەرنامەی سیاسیی (كەیفی شەمزینی) لەم یادەدا دەڵێت" خۆم بە سەربەرز دەزانم و شانازی بەوە دەكەم كە ماوەی ( 30) سیی ساڵە لە راگەیاندن و تەلەفزیۆن بە تایبەتی ، بەبێ دابڕان كاردەكەم، سەبارەت بە كوردستان تی ڤی كە لەسەرەتای دامەزراندنیەوە تا ئێستا بە رۆح و كردەوە ئاوێتەی یەكتربووینە، دیارە بە درێژایی ئەو مێژووە درێژە زۆر قۆناغ و كارو و بەرپرسیاریەتی جیاوازمان بینیوە، تا ئێستاش وەك بێژەری سەرەكی هەواڵەكان و پێشكەشكاری بەرنامەی سیاسیی لە كوردستان تی ڤی بەردەوامم. "
 هەوەرها شەمزینی دەڵێت"بە گشتی ئەو میدییایەی لە هەرێمی كوردستان هەیە میدییایە‌كی سیاسییە بۆیە گرنگە هەموو بیاڤ و لایەنە جیاوازەكانی ژیانی كۆمەڵگەی كوردستان و مرۆڤایەتی بە گشتی هاوشانی یەكتر پیشان بدرێن و بخرێنە روو، میدیا بە گشتی و تەلەفزیۆن بە تایبەتی دەبێت سەرچاوەیەكی بەردەوام و دانەبڕاوی ژیانی تاك و كۆمەڵگە بێت ، هیوادارم هەروەك چۆن كوردستان تی ڤی لەسەرەتای دامەزراندنیدا دەسكەوتێكی گەورەی بواری میدیا بوو بۆ تەواوی كوردستانییان، لە ئێستادا و بۆ داهاتووش لە رێگەی خۆ گونجاندن لەگەڵ قۆناغی ئەمڕۆی راگەیاندن و سەرەدەریی كردن لەگەڵ پرس و بابەتە سەردەمییەكان هەمیشە هەوڵی خۆنوێكردنەوە و پەرەپێدان بە پەیام و ناوەڕۆك و ئەدای كاركردنی بدات و هەمیشە لەسەر رێچكەی ئەو راستگۆییە بمێنێتەوە كە یەكێك لە درووشمەكانی كاركردنێتی و هەر بەو چەترەش بمێنێتەوە كە هاوشێوەی ناوەكەی" دەنگ و رەنگی دۆزی رەوای گەلەكەمان و هەموو كوردستانییەك بێت لە ناوخۆ و تەواوی جیهاندا".

هەروەها (هەڤاڵ حەمەد ) بەرێوەبەری بەرنامە گشتییەكان بۆ ئەو یادە دەڵێت"بە شانازییەوە یادی یۆبیلی زیوین دەكەینەوە كە من لە تەمەنی لاویەوە لەم كەناڵە خزمەت دەكەم كوردستان تی ڤی وەك یەكەم  كەناڵی ئاسمانی لە هەرێمی كوردستان خزمەتێكی بەرچاوی هەمووبوارەكانی كردووە بە تایبەت لایەنی رۆشنبیری و هونەر كە بە شانازییەوە خاوەن گەورەترین ئەرشیفی هونەرین لە بواری گۆرانی و موزیك و دراما و هونەرەكانی دیكە. لە وەرزی نوێ بە كۆمەلێك بەرنامەی هەمەجۆر خزمەتی بینەران دەكەین دەمانەوێ كار لەسەر ئەو بابەتانە بكەین كە پێویستن بۆ بینەر. پیرۆزە ئەم یادە لە هەموو كوردستانیان".


هەروەها بێژەری هەواڵ خاتوو( دڵسۆز عەبدوڵڵا ) ئەویش بۆ ئەو یادە قسەی خۆی هەیە دەڵێت" دەزگای میدیایی كوردستان تی ڤی لەمێژوی 25 ساڵەی تەمەنی خۆیدا، پیشەییانە  پەیامەكانی خۆی گەیاندووە  ھەواڵ و زانیاری و بەرنامەكانی ئاراستەیەكی نیشتمانیی و نەتەوەیی بەرزییان پێشكەشكردوە ،ئەمەش رەنگدانەوەی ھەبووە لە قوڵكردنەوەی ھۆشیاری و پێكەوەژیان و بەرقەراركردنی كۆمەڵایەتی". 
دەشڵێت"كوردستان تی ڤی  هەمیشە میدیایەكی سەنگین و بەرپرسیار بووە، لەبەرامبەر پرسە نیشتمانی و مرۆییەكاندا هەڵوێستی باڵای نواندووە، پابەند بە بنەماكانی كاری رۆژنامەوانی ئەركەكانی بەجێگەیاندووە و پیشەییانە مامەڵەی لەگەڵ رووداوەكان كردووە،لەنێو گۆڕەپانی میدیای كوردیدا كوردستان تی ڤی یەكێكە لە كەناڵە گرنگەكان كە بایەخێكی تایبەت بەبواری رۆشنبیری و كلتووری دەدات، توانیویەتی شرۆڤەی هەواڵ و پرسە سیاسیە گرنگەكانی ڕۆژ بخاتەڕوو بەتێڕوانینێكی دروست هەنگاو بنێت ، ئاواتە خوازم بەردەوام بین و هەمیشە لە پێشەنگی كاری میدیایی بمێنینەوە  پردی بەهێزی گواستنەوەی خەم و ئازارەكانی میللەتەكەمان بین". 
لە كۆتایی پەیامەكەیدا دەڵێت"هیوادارم ساڵی نوێی كاركردنمان بە وزەیەكی زیاتر و پێشكەوتنی بەرچاوەوە لەمەیدانی كاردابین".

 

هەروەها (مەسعود لاوە ) نووسەر ی هەواڵ لەم یادە دەڵێت"هیوای بەردەوامی و كاری جوانتری میدیایی و هونەری و فرەڕەنگی بۆ كوردستان تی ڤی دەخوازم، لەم یادەدا خزمەتی زیاتری كادرانی دڵسۆزی كەناڵەكە بكرێت، هەمیشە دەزگایەك بێت بۆ پێگەیاندنی راگەیاندنكاران و رۆژنامەنووسان، بە جۆرێك پەرە بە كاری میدیایی بدات لە ئاست خواستی گەلی كوردستان و جەنابی سەرۆك بارزانی بێت ".

هاوكات پرۆدیوسەری دەنگوباس (بڕیار غازی ) لە پەیامەكەی دا دەڵێت" كوردستان تی ڤی وەك پێویستییەكی هەنووكەیی لە بڕیاری قۆناغێكی سەخت و دژواری ئابووری  سیاسی كەوتە كۆڕی خەبات، وەك یەكەم ئەزموونیش لە سەر ئەرزی واقعی كۆمەڵگەی كوردستان كەوتە جموجۆلێكی تازەی رۆژنامەوانی و هونەری و سیاسی و كۆمەڵایەتی. كوردستان تی ڤی سەرەتایی شۆڕشێكی ڕاگەیاندن بوو لەنێو میدیای هەرێمی كوردستان و نموونەی میدیای نەتەوەیی و نیشتیمانی بووە و هەردەمیش پابەندی بنەماكانی ڕاستگۆیی و پابەندبوونی نیشتیمانی بووە. كوردستان تیڤی لە ماوەی كاركردنی خۆیدا ڕۆڵی هەبووە لە بڵاوكردنەوەی هۆشیاریی نەتەوەیی و خۆشەویستیی نیشتیمان و پاڵپشتیكردنی پێشمەرگە، كوردستان تی ڤی هەموو كات پشت بە بنەماكانی دادپەروەری و پێكەوەژیانی ئاشتیانە و و یەكسانی لەناو گەلاندا دەبەستێت".

هەروەها (بەهزاد ئەرگۆشی ) بێژەرەی هەواڵ لە پەیامەكەی دەڵێت" كوردستان تی ڤی وەك یەكەمین كەناڵی ئاسمانی كوردی لە سەرەتای دامەزراندنییەوە تاكو ئەمڕۆ خاوەن پەیامی ڕوون و ڕاستگۆیانەی خۆی بووە و بەرجەستەكارێكی راستەقینەی مافە نەتەوەیی و نیشتیمانیەكان بووە و بۆتە جێ متمانەی هاووڵاتیان.كوردستان تی ڤی لەو ماوەی تەمەنی كار و چالاكیەكانیدا هەمیشە بڵندگۆی ئازادیخوازو پێشكەوتنخوازان بووە، هەروەها خاوەن سەنگ و پەیامی سیاسی و میدیایی جیا بووە، بەمەش مسداقیەتی خۆی پاراستووە و هەمیشە پردێكی پڕ لە متمانە بووە لەنێوان خەڵك و دەسەڵات، و وەكوو كەناڵی دایك پێگەیەك بووە بۆ پێگەیاندنی سەدان كادیری ڕاگەیاندن.خۆشحاڵم و جێگای شانازییە كە منیش قوتابی ئەم قوتابخانەیە مەزنەم.پیرۆزە 25 ەمین ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵی جەنابی سەرۆك بارزانی و دەنگ و رەنگی هەر چوار پارچەی كوردستان".

هەروەها پێشكەش كاری بەرنامەی بەیانی باش كوردستان( میران محەمەد )لەم یادەدا دەڵێت"  25ساڵەی دامەزراندن و پەخشی یەكەمین كەناڵی ئاسمانی (كوردستان تی ڤی) لە خۆم و هاوكارانم پیرۆز دەكەم. 
مێژووی 25 ساڵ كاركردنی بەردەوام لە پێناو گەیاندنی پەیامی نیشتیمانی و نەتەوەیی دا لە ئەركە لە پێشینەو ئامانجە بنەڕەتییەكانی بووە ،بەخۆشحاڵیەوە تەمەنی كاركردنی منیش دەبێتە 18 ساڵ بەشێك بم لەم خێزانە جوانە.
‎هیوای بەردەوامی و كۆششی بەردەوام لە پێناو پەیامە نەتەوایەتیەكەیدا بەردەوام لە میانەی كاری ڕۆژانەماندا كارمان لە سەر ئاشتی كۆمەڵایەتی و هۆشیاری كۆمەڵگا كردۆتەوە كە ئەوە بەگرنگ دەزانین بۆ ئەوەی مینبەرێكی هاوسەنگ بین بۆ گەیاندنی پەیامی دەنگی هاوڵاتیانی كوردستان".

هەروەها (لوقمان خەلیل) دەرهێنەری بەرنامەی  بەیانی باش كوردستان لەم بۆنەیەدا دەلًێت" لەدڵەوە  پیرۆز بایی لەسەرجەم كارمەندان و بینەران  دەكەم،هیوادارین توانیبێتمان ل ئاستی رۆشنبیری گشتی بینەران دابووبین  و لە ململانێی ناپڕۆفیشۆناڵی هەندێك كەناڵ دوور بین و ئەو متمانەیەی بە دەستمان هێناوە بپارێزین ئامانجمانە لەگەڵ بینەر و وەرگری بەڕێز وەكو یەك خێزان مامەڵە بكەین.
 25ساڵ بەردەوامبوون بۆ گەیاندنی راستی بەلەبەرچاوگرتنی ئاسایشی نیشتمانی، هەوڵ و تێكۆشان و شەونخونی پێویستە ،هەمیشە پێشمەرگەئاسا پابەندبووین بە پاراستنی بەها بەرزەكانی نیشتمان و پیشەگەرانە رووماڵی هەواڵ و زانیارییەكان دەكەین  دووبارەپیرۆزە سڵاو لەسەرجەم شەهیدانی كوردستان".

هەروەها هەواڵ ساز (رەفعەت حاجی ) بەم جۆرە باس لەم یادە دەكات" لەساڵیادی  یەكەمین كەناڵی ئاسمانی لەخاكی كوردستانەوە پەخشەكەی دەست پێكرد، بە چەپكە گوڵ پیرۆزباییان ئاراستەی خەڵكی كوردستان و هەموو كوردانی جیهان دەكەم.
هەڵبژاردنی ناوی "كوردستان" (وەك پلاتفۆرمی میدیایی) درێژەپێدەری ڕۆژنامەی "كوردستان"ـە، كە لە ساڵی 1898 لە لایەن (میقداد بەدرەخان)ەوە وەك یەكەم ڕۆژنامەی كوردی كە بە زمانی كوردی دەرچووە، لە دوای ناوی نیشتمانی كورد (كوردستان)ەوە دەرچووە، كە بە خوێنی شەهیدان و پێشكەشكردنی قوربانیانی ئازادی و ئیرادەی پێشمەرگەی قارەمان و دایكانی شەهیدان ئاودرابوو.
وەك یەكەم دەستپێكی كورد لە گۆڕەپانی ڕۆشنبیری نەتەوەیی كورد، و درێژەپێدەری ئەو كاروانە، و درێژكراوەی ئەم مێژووە شەرەفمەندانەی خەباتە، كە گەلەكەمان و ڕۆشنبیرانی ناویان، لە چەندین قۆناغدا و لە ماوەی جیاوازدا خەباتیان كرد ، شاهیدی چەندین تەحەددا و قوربانیدان و خەباتی بەردەوامی بێ وەستان بوو، بۆ ئەوەی داوای بەڵگەی بوونی بكات.. ناسیۆنالیستی ڕەسەنی كورد لەسەر خاكی مێژوویی خۆی، بەرگری لە مافە ڕەواكانی خۆی، و دامەزراندنی میدیایەكی ئازاد بۆ هەمان ئامانج بووە..
گرنگی ڕاگەیاندن وەك ئامرازێكی گرنگی پەیوەندی لەم سەردەمەدا، و ئامرازێكی پێویستی خەباتە،  متمانەی تەواومان بە دەزگای سەتەلایەتی كوردستان هەیە كە ئامرازێكی هاوچەرخی بەسوودە، ڕاگەیاندن كاریگەری ئەرێنی لەسەر ڕای گشتی هەیە، بۆیە پێویستە گرنگی بە لایەنی میدیایی بدەین و پەرە بە میدیای خۆمان بدەین و ئاستەكانی بەرز بكەینەوە، بۆ ئەوەی زیاتر پێشكەوتووتر و گەشەسەندن بێت، بەرەو بیروڕای ئازاد و ڕێزگرتن لە بۆچوونەكانی تر، باوەڕبوون بە قووڵایی كۆمەڵایەتی و گشتی، هەر بۆیەش، میدیاكەمان زیاتر دەبێت كراوە بن (لە ڕووی (كۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابوورییەوە) بەرامبەر كۆمەڵگاكەمان و گەلەكەمان دووبارە یادی لەدایك بوونی كەناڵی ئاسمانی كوردستان لەسەرجەم كارمەندان و بینەران پیروز دەكەم".

هەروەها (رێبین رواندزی ) ،بەرێوەبەری بەرهەم هێنانی دیكۆمێنتاری بەم بۆنەیەوە دەڵێت" سەرەتا لە دڵەوە پیرۆزبایی لە خانەوادی سەربەرزی شهیدان و سەرجەم بینەران  تەواوی كارمەندان وە لە خۆشم  دەكەم بە شانازییەوە ماوەی (24) ساڵە لەم دەزگایە كاردەكەم لەكاتی كاركرنم خۆشی و ناخۆشی زۆرمان بینیوە بەڵام لەبەر ئەوەی ئامانجمان خزمەتكردنی بنیەران بووە بۆیە كۆڵمان نەداوە هیوای پێشڤە چوونی زیاتر بۆ كەناڵی دایك دەخوازم دووبارە پیرۆزە یادی 25 ساڵەی كوردستان تی ڤی ".

هەروەها (كەلسوم شوان ) پەیامنێر و پێشكەشكار بەم شێوەی باس لەو یادە دەكات"كوردستان تیڤی یەكەم میدیای بینراوی ئاسمانی بوو لە باشووری كوردستان ساڵی 199 وەشانی خۆی دەست پێكرد، گەورەترین شانازیم بەركەوتووە كە لە 25 ساڵ تەمەنی ئەو كەناڵە 23 ساڵ وەك پێشكەشكارو پەیامنێر بێ پچڕان لە تێكڕای بوارەكان خزمەتم كردووە ،ئەو شانازیەش كە بۆ هەتا هەتایە لە گەڵ كەلسوم شوان دەمێنێتەوە بەدەستهێنانی خۆشەویستی خەڵكە، من بە هۆی ئەو تیڤیە ناسرام، كە ئەوو بۆ من سەرمایەیەكی گەورەیە".
هەروەها كەلسوم شوانی دەڵێت "لەو یادەدا بە بینەرەكانی ئەو دەزگایەو خۆشم دەڵێم لە گەڵمان بەردەوام بن و تاكە سەرچاوەی هەواڵ و زانیاریەكانتان بە شێوەیەكی راست و دروست كوردستان تیڤی بێت، وەك چۆن لە رابردوو جێی متمانەتان بووین، لە داهاتووش هەروا دەبین". 

هەروەها (نەسرین مزووری)  بێژەری هەواڵ  دەڵێت" زۆر سوپاس من وەكو بێژەرێكی هەواڵ و كارمەندی كوردستان تیڤی  پیرۆزبای گەرم لەسەرجەم هاوكار و هاوپیشەكان دەكەم هیوادارم كوردستان تیڤی لەسەرئەم پەیامەی راستگۆیەی بەردەوام بێت ، بەو هیوایەی بتوانین زیاترخزمەت بە دانیشتوانی كوردستان  و دەرەوەی كوردستان بكەین شانازییە بۆ من لەو كاناڵە وەكو بێژەر كاردەكەم دووبارە لە هەموولایەك پیرۆز بێت ئەم یادە مەزنە".

هەروەها خاتوو (تابان فەیزوڵڵا ) كارمەندی سۆشیاڵ میدیا لە كوردستان تی ڤی دەڵێت" وەكو كارمەندی بەشی ماڵپەر ماوەی 11 ساڵە لەو بەشە كاردەكەم لە یادی 25 ساڵە دامەزراندنی (كەناڵی دایك) كوردستان تی ڤی لە خۆم و تەواوی هاوكارانم پیرۆز دەكەم سڵاو لە سەرجەم شەهیدانی كوردستان ، بە خۆشحاڵییەوە كوردستان تی ڤی هەر لەسەرەتای كاركردنیدا تا ئێستا بە متمانە و ڕاستگۆیی ئەو ئەركەی لەسەرشانی بووە جێبەجێی كردووە و بووەتە جێگای سەرنجی بینەرانی، لە هەمان كاتدا بووەتە پردێكی پەیوەندیی لەنێوان خەڵكی كوردستان لە ناوخۆ و لە دەرەوەی كوردستان ". 

هەروەها (عەبدولڕەحمان عەبدولڕەزاق) لە بەشی پەیوەندییەكان دەڵێت"سەرەتا پیرۆزبایی لەسەرجەم كارمەندانی كەناڵی ئاسمانی تی ڤی كوردستان دەكەم بێگومان ئەم كەناڵە هەر لەسەرتایی دامەزاندنییەوە خزمەتێكی زۆری سەرجەم بوارەكانی نێو كۆمەڵگای كردووە،هەنگاوی زۆری باشی ناوە،لەداهاتووشدا لەسەر ئەو میتۆدە بەردەوام دەبین ،لە كۆتاییدا  هیوادارم لە ئاست چاوەروانی بینە رە كانماندا بین لە ڕێگای  هونەرەوە پە یامی خۆشە ویستی بۆ نشتیمان دووپات دەكەینە وە دووبارە پیرۆزە".

هاوكات نووسەر (سوهەیل تاهیر) لەم یادەدا دەڵێت"لە 17/1/1999 بۆ یەكەم جار لە مێژووی میدیای كوردیدا كەناڵی سەتەلایەتی كوردستان وەك پێشەنگ بۆ گەل ونیشتیمان لەدایك بوو و هاتە گۆڕەپان ، ڕاستگۆیانە مامەڵەی ڕۆژانەی لەگەڵ خەمی هاوڵاتیان و كوردستانیاندا دەكرد. 
پەیامەكانی كوردستان تی ڤی هەمیشە بە ڕاستگۆیی و دوور لە مەزاج خستۆتە بەردەم بینەر هەر بۆیە لەسەرەتای دامەزراندنیەوە تاوەكو ئێستا بە كەناڵی ڕاستگۆ ناسراوە. 
بەبۆنەی 25 ساڵەی كوردستان تی ڤی پیرۆزباییەكی گەرم لە تەواوی كارمەندان و بەرێوەبەرو بەرپرسانی دەكەم ، كە هەمیشە هەوڵەكانیان بۆ باشتر و باشترینە لە خزمەتكردنی پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكان كوردستان تی ڤی وەك دایكێكی بە وەفا و دڵسۆز بۆ گەلی كوردستان بە زیندوویی دەمێنێتەوە و هەنگاو بەرەو ئایندەیەكی گەش دەهاوێژێت". 

هەروەها (شوان عەزیز) هەواڵساز لە ماڵپەری كوردستان تی ڤی بەم بۆنەیەوە دەڵێت: ساڵیادی كوردستان تی ڤی لە سەرجەم كارمەندان و بینەران پیرۆزبێت  شانازی دەكە سالانێكە لەم كەناڵە كاردەكەم ،بەهیوای پێشڤەچوون و كاری باشتر لە داهاتوودا، لەم ڕۆژەدا سڵاو و رۆحی هەموو ئەو ئەزیزانە شاد بێت و خودای گەورە لێیان خۆش بێت كە تەمەنێك لەگەڵ ئێمە لە كاردابوون و ئێستا لە ژیاندا نەماون، ئەوانە لە یاد ناكرێن هاوڕێی ئەزیزمان بوون رۆحیان ئارام بێت..دووبارە ئەم یادە لە هەموولایەك پیرۆز بێت".

هەروەها پەیامنێر (ئامانج ساڵح )بۆ ئەو یادە دەڵێت" 25ساڵ لەمەوبەر كوردستان تی ڤی دۆزی گەلێكی ستەم دیدەی سنوربڕ كرد،ئەوەی پێویست بوو بۆ داواكردنی مافی گەلان كوردستان بگوترێت كوردستان تی ڤی گەیاندیە ئەوپەڕی دونیا ،كوردستان تی ڤی بە راستگۆیی دەستی پێكرد و بە سەنگینی بەردەوامی پێدا ،ئێستاش كە هاوڵاتیان هەواڵێك بە داڕێژاوی جیاواز دەبینن بۆ راستیەكە دەگەڕێنەوە بۆ كوردستان تیڤی،بۆیە شانازیە بۆ ئیمە لەو سەردەمی پڕژاوەژاوەی میدیاییە كارمەندی كوردستان تیڤین". 
هەوەها ئامانج ساڵح دەڵێت"من كە رۆژانە سەروكارم لەگەڵ خەڵك و زۆرێك لە دەزگا میدیاییەكانە دەبینم خەڵكانێك چۆن هەواڵ دادەتاشن و ئێمەش چۆن هەواڵ بەدەست دێنین و چەندە فشاری راستگۆیمان لەسەرە و چۆن لای ئێمە هاوڵاتی ئامانجە بۆ وەرگرتنی راستی ،بە جددی دەبێ شانازی بەخۆمانەوە بكەین ،ئەگەر بە یەك وشە پێناسەی كوردستان تی ڤی بكەم بەپێی ئەو فیدباكەی لەناو خەڵك لەماوەی دە ساڵی كاركردنم وەرم گرتووە  دەشێ بڵیم كوردستان تی ڤی سەنگینە و سەنگینە و سەنگینە".هەروەها (لێزان ژیار سرێشمەیی ) لەبەشی سۆشیال میدیای كوردستان تیڤی بۆیادی25 یۆبیلی زیوین كوردستان تی ڤی دەڵێت:   لە 25هەمین ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵی ئاسمانیی كوردستان تیڤیدا، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم لە هاوكارانم و تەواووی بینەرانی كەناڵی دایك دەكەم، كوردستان تی ڤی ، لەژێر فەرمان و سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆك بارزانی یەكەم سەتەلایتی كوردی لە نێو خاكی كوردستان هەڵقوڵا، كوردستان تی ڤی وەك درێژەپێدەر و هەڵقوڵاویی هزر و ڕێبازی بارزانی نەمر، بۆ پتەوكردن و پێشخستنی ئەو دەستكەوتانەی كە بزاڤی ڕزگاریخوازی كورد بەدەستیهێناون، دامەزرا، لەهەمان كاتدا لەڕووی پابەندبوون بە ئەركی نەتەوەیی و نیشتیمانی و گەیاندنی پەیامی ئاشتی و پێكەوەژیان و دەنگی ڕەوای بزاڤی ڕزگاریخوازانەی گەلەكەمان بووە، بۆیە لە 25هەمین ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵی دایك بەڵێن دەدەین لەژێر پەیامی، ڕاستگۆیی، متمانە، پابەندبوونی نیشتیمانی، خزمەت بە كوردستانییان بكەین".

هەورەها (لێزان ژیار سرێشمەیی ) لە بەشی سۆشیال میدیا لە ماڵپەڕی كوردستان تیڤی بۆیادی25 یۆبیلی زیوین كوردستان تی ڤی  دەڵێت:   لە 25هەمین ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵی ئاسمانیی كوردستان تیڤیدا، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم لە هاوكارانم و تەواووی بینەرانی كەناڵی دایك دەكەم، كوردستان تی ڤی ، لەژێر فەرمان و سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆك بارزانی یەكەم سەتەلایتی كوردی لە نێو خاكی كوردستان هەڵقوڵا، كوردستان تی ڤی وەك درێژەپێدەر و هەڵقوڵاویی هزر و ڕێبازی بارزانی نەمر، بۆ پتەوكردن و پێشخستنی ئەو دەستكەوتانەی كە بزاڤی ڕزگاریخوازی كورد بەدەستیهێناون، دامەزرا، لەهەمان كاتدا لەڕووی پابەندبوون بە ئەركی نەتەوەیی و نیشتیمانی و گەیاندنی پەیامی ئاشتی و پێكەوەژیان و دەنگی ڕەوای بزاڤی ڕزگاریخوازانەی گەلەكەمان بووە، بۆیە لە 25هەمین ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵی دایك بەڵێن دەدەین لەژێر پەیامی، ڕاستگۆیی، متمانە، پابەندبوونی نیشتیمانی، خزمەت بە كوردستانییان بكەین".


هەروەها (مزەفەر خدر) كارمەندی ماڵپەڕی كوردستان تی ڤی بۆ ئەو یاد دەڵێت" 25 ساڵەی دامەزراندی كەناڵی كوردستان تی ڤی لە خۆم و تەواوی كارمەندان و بینەرانی كوردستان تی ڤی پیروز بێت بێگومان 1-17-1999 وەچەرخانێكی گرنك بوو لە مێژووی راگەیاندنی كوردی بۆ بەرەوپێش بردنی راگەیاندی كوردی كوردستان تی ڤی وەكوو یەكەم كەناڵی ئاسمانی توانی ببێتە سەكۆیەك بۆ گەیاندی دەنگی هاوڵاتیان هەمیشە لەبەرەی جەماوەر دابووە داكۆكەرێكی سەرسەختی نەتەوەی كورد بووە هەمیشە لە خزمەتی هاوڵاتیان دا بوو دروشمی سەرەكی راستگۆی بووە لە داهاتووش دا هەروادەبێت دووبارە پیرۆزە 25 ساڵەی دامەزراندی كەناڵی دایك".
هەروەها كارمەندی كۆنترۆڵ ( ئارام فەتاح)  بەم چەند وشەیە باس لەو یادە دەكات"سەرەتا پیرۆزباییەكی گەرم لەسەرجەم كارمەندانی كەناڵی كوردستان تی ڤی  و بینەران دەكەم ، ئێمە وەك كارمەندانی زاگرۆس تی ڤی سەرەتای كارمان لەودەزگاییە دەستی پێكرد وە وەلەساڵی 2017 بەبڕیاری جەنابی سەرۆك گوازراینەووە سەردەزگای سەتەلایتی كوردستان بەتێپەڕبوونی كات پەرەمان بەخۆمان داوەو توانیومان جێ دەستی خۆمان بەدیارخەین. لەهەموو بارودۆخێكی سەختی ئابوری بەردەوامیمان داووە بەكارەكانمان وە تا ئێستاش بەردەوامین لەسەركارەكانمان لەدەزگای سەتەلایتی كوردستان هیوادارم بتوانیین لە داهاتوو زیاتر خزمەت بە بینەران بكەین دووبارە پیرۆزە".


هەروەها نووسەر و وەرگێڕی بەشی ھەواڵ (سیروان شەریف عەزیز) بۆ یۆبیلی زیوینی 25 ساڵەی كوردستان تی ڤی دەڵێت" لە یادی 25 ساڵەی دامەزراندنی كوردستان تیڤی، جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی تەواوی كارمەندانی كەناڵی دایك دەكەم. كە بە بڕیارو سەرپەرشتی راستەوخۆی سەرۆك بارزانی دامەزرا، دەسكەوتێكی دیكەی ئەو كاروانە پڕ بەخششەی خەبات و تێكۆشانی گەلەكەمانە، كوردستان تیڤی، هەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە پابەندی ئەركە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكان بووە و لە گەیاندنی پەیامی ئاشتی و پێكەوەژیاندا سەركەوتوو بووە، لە هەمانكاتیشدا ڕاستگۆیی و پیشەییبوونی خۆی پاراستووە. كوردستان تیڤی لە ماوەی تەمەنی كاركردنیدا هەمیشە بڵنگۆی ئازادیخوازو پێشكەوتنخوازان بووە، هەروەها خاوەن سەنگ و پەیامی سیاسی و میدیایی جیا بووە، بەمەش بەرجەستەكارێكی راستەقینەی مافە نەتەوەیی و نیشتیمانیەكان بووە... یۆبیلی زیوینی 25 ساڵەی كوردستان تیڤی لە گشت كارمەندان پیرۆزبێت.


هەروەها میدیاكار و هونەرمەند (جاسم وەندی ) كارمەندی تی ڤی كوردستان لەم بۆنەیە دەڵێت" یادی 25 ساڵەی لەدایك بوونی تی ڤی كوردستان كەناڵی دایك لە سەرجەم كارمەندە  ماندوونەناسەكانی ئەم كەناڵە پیرۆز دەكەم، كوردستان تی ڤی خزمەتێكی زۆری گەلەكەمانی كردووە هەمیشە لەگەڵ ناسۆرییەكانی گەلەكەی دابووە، بەهیوایەی لەداهاتوو زیاتر لە خزمەت هاوڵاتیان دابێت دووبارە ئەم یادە پیبرز بێت لە هەموولایەك".


هەروەها (سامان عارەب عوسمان) كارمەندی دەزگا بۆ ئەو یادە دەڵێت" لە یادی یۆبیلی زیوینی 25 ساڵەی دامەزراندی كەناڵی ئاسمانی كوردستان تی ڤی جوانترین پیرۆزبایی لە كارمەندان و بینەرانی كەناڵەكە دەكەم ،ماییەی خۆشحاڵیمە كە كارمەندی ئەو دەزگایەم ئەوكەناڵە خزمەتێكی زۆری بواری كلتووری و ئەدەبی كوردی كردوە دامەزراندی ئەم كەناڵە لە 17-1-1999 وەچەرخانێكی مێژووی  بوو لە راگەیاندنی كوردی هیوای پێشڤەچوونی زیاتر بۆ ئەم كەناڵە ئازیزە دەخوازم دووبارە پیرۆزە ئەم یادە".


 هەروەها دەرهێنەر (مازن محەمەد) بۆ یادە دەڵێت"سەرەتا  پیرۆز بای خۆم ئاراستەی گشت كارامەندانی كوردستان تی ڤی دەكەم بە بۆنە ی 25 ساڵەی دامەزراندنی بەو هیوای بەرە وپێش چوونی زیاتر وكاری جوانتر پێش كەش بە بینەرانی خۆی بكات بەرنامەی باشتر لەداهاتوو پێشكەش بكات زیاتر گرنگی بە بواری درامای كوردی بدات دووبارە پیرۆزە ".


لەكۆتایشدا (عەبدولسەتار عەبدوڵڵا ) كارمەند لە بەشی تۆماری بەرهەم بۆ یادی كوردستان تی ڤی گوتی" سەرەتا پیرۆزە یادی 25 ساڵەی دامەزراندنی كوردستان تیڤی لەتەواوی كارمەندان و بینەران پیرۆز دەكەم كوردستان تی ڤی وەكو كەناڵی  دایك لە ماوەی 25 ساڵ كاركردنی دا خزمەتێكی گەورەی بە سەرجەم  چینی و توێژەكانی نێو كۆمەڵگای كوردی كردوە هەمیشە سەكۆیەكی ئازاد بووە بۆ ئاڵ گۆركردنی بیرو بۆچوونەكان هیوای سەركەوتنی زیاتر و كاری باشتر دووبارە پیرۆزە".


ئا- كامەران حاجی ئەلیاس 


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.