Erbil 13°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 15:34

كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان: ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان

کوردستان TV
100%

كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختیان كرده‌وه‌ كه‌ ده‌ست به‌ ئاماده‌كارییه‌كان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.

ئه‌مڕۆ سێشه‌م‌ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ مه‌به‌ستی تاوتوێكردن و دیاریكردنی نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كۆبوونه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خشته‌یه‌كی كاركردن و پێداویستییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كرا و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاماده‌یی خۆیان بۆ دابینكردنی پێدویستییه‌كان نیشان دا و هه‌رچی زوو ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیان دووپات كرده‌وه‌.

لای خۆیانه‌وه‌ شاندی كۆمیسیۆن سوپاسی ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانیان كرد بۆ سه‌رخستنی هه‌ڵبژاردن و دووپاتیان كرده‌وه‌ كه‌ به‌پێی خشته‌یه‌ك كه‌ له‌گه‌ڵ واده‌ یاساییه‌كان بگونجێت، ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامادنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.