مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندی دا نه‌وجه‌وانانی خانه‌ی بێسه‌رپه‌رشتان كه ده‌بنه سه‌رووی 18 ساڵ له فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست دابمه‌زرێن.
به‌گوێره‌ی نووسراوێكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه واژووی ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی له‌سه‌ره و داوا له وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كراوه كاری پێویست ئه‌نجام بده‌ن بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و ناوچهوانانهی كه ته‌مه‌نیان ده‌گاته 18 ساڵ له خانه‌ی تازه‌پێگه‌یشتووان.
له نووسراوه‌كه‌دا داواش له وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كراوه "كاری پێویست ئه‌نجام بده‌ن به ناردنی وێنه‌یه‌ك له به‌ڵگه‌نامه‌كان (ناسنامه و بڕوانامه‌ی ده‌رچوون)ی ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی كه ناویان له لیستی هاوپێچی نووسراوی ئاماژه‌پێكراوی سهرهوهتان هاتووه، بۆ ئه‌نجامدانی كاری پێویست".
پێشتر حكوومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاندبوو كه "مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی لەسەر دامەزراندنی گرێبەستی ئەو نەوجەوانانە دەربڕی کە لە خانەکانی بێسەرپەرشتانن و تەمەنیان بووەتە سەرووی 18 ساڵ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.