Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 11:01

دژەتیرۆری كوردستان : 3 درۆنی بۆمبڕێژكراو كە ئاراستەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر كرابوون خرانە خوارەوە

کوردستان TV
100%

دژەتیرۆری كوردستان بڵاویكردەوە ، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 16ی كانوونی دووەمی 2024، كاتژمێر: 05:05، سێ درۆنی بۆمبڕێژكراو كە ئاراستەی بنكەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر كرابوون، تێكشكێندران و خرانە خوارەوە.
شەوی رابردوو لە كاتژمێر 11:30 ، سوپای پاسدارانی ئێران بە چەندین مووشەكی بالیستیكی چەند ناوچەیەكی سڤیلنشینی هەولێری بوردومان كرد، بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان چوار هاووڵاتیی سڤیل شەهید و 6 كەسی دیكەش بریندار بوون، كە ڕەوشی تەندروستیی هەندێ لە بریندارەكان ناجێگیرە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.