ڤیدیۆیەكی تری سەیر و سەمەرەی تەنێكی فڕیوی نەناسراو كە پەیوەندی بە زنجیرە حاڵەتی فڕینی نەناسراوەوە هەیە، لەنێو دامەزراوە سەربازییەكانی ئەمریكا دەركەوتووە.
لەوبارەیەوە شرۆڤەكارێكی پێشووی هەواڵگری هێزی دەریایی ئەمەریكا ئاشكرای كردووە كە چۆن تەنێكی نهێنی فڕیو بۆ چەندین ساڵ كارمەندانی سەربازی ئەمریكا لە عێراق ترساندووە .
لە بەرامبەردا مایكل سینكۆسكی كە لەو كاتەدا لە بنكەیەك لە عێراق جێگیر بوو، بە نیوزنەیشنی ڕاگەیاندووە كە بە هیچ شێوەیەك ئەمە نەبووەتە هەڕەشە بۆ سەر ئێمە.
ڕوونیشی كردەوە كە هەندێك لە هێزەكانی مارێنز لەو كاتەدا ڕاسپێردرابوون بۆ ئەوەی هەوڵی دۆزینەوەی ئەو شتە نامۆیە لە ڕێگەی دووربینی شەوانە بدەن .
ئاماژەی بەوەشدا كە سەیری تەواوی ڤیدیۆی كامیرای خەراری كردووە كە ماوەی 17 خوولەكە و شوێنی ئەو شتە دەكەوێ كە بە (UAP) ناسراوە، هەروەها لە ڤیدیۆكە نیشانیداوە كە چۆن ئەو ئەو تەنە نامۆیە بەسەر بنكەی هێزەكانی ئەمریكادا دەخوولێتەوەو بەرەو دەریاچە حەبانییە لە پارێزگای ئەنباری عێراق دەڕوات.
سینكۆسكی هاوتەریب لەگەڵ ئەوەشدا كە چاودێرێكی تاكتیكی بووە بۆ سیخوڕی و چاودێری هەواڵگری لە بنكەكەدا، لە چاوپێكەوتنێكی دیكەدا ڕایگەیاندووە، چاودێری تەنە فڕیوەكەیان كردووە بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی كە مەترسی دروست ناكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، ڤیدیۆكە لە ساڵی 2017 گیراوە و لەلایەن هاوڕێكانی لە هێزی دەریایی ئەمریكاوە پیشانی دراوە كاتێك لە ساڵی 2018 گەیشتووەتە بنكەكە.
ڤیدیۆ.. تەنێكی فڕیوی نەناسراو هەڕەشە لە سەربازەكانی ئەمریكا لە عێراق دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.