Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 17:09

كاتی دابەشكردنی بەشەخۆراكی تایبەت بە مانگی رەمەزان ئاشكرا كرا

کوردستان TV
100%

بەرپرسێكی وەزارەتی بازرگانی عێراقی فیدڕاڵ، كاتی دابەشكردنی بەشەخۆراكی تایبەت بە مانگی ڕەمەزان ئاشكرا دەكات.
حەسەن نیعمە، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی پلاندانان و بەدواداچوونی وەزارەتی بازرگانی عێراقی فیدڕاڵ بەرۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاندووە: وەزارەتی بازرگانی عێراق بۆ بەشەخۆراكی مانگی ڕەمەزان، ئامادەكاری كردووە بۆ ئەوەی لە سەرەتای مانگی ڕەمەزاندا دابەش بكرێت.
هەروەها گوتی:  بەشەخۆراكی مانگی ڕەمەزان ئاردی سفر، نیشاستە، شەعرییە و مەعكەڕۆنی و حەوت ماددەی سەرەكی دیكە لەخۆ دەگرێت، كە پێكهاتوون لە: شەكر، زەیت، دۆشاو، برنج، ئاردو پاقلەمەنییەكان.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.