Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 12:42

بەم خواردنانە لە سەرمای زستاندا خەوی خۆشی شەوانە بەدەستبێنە

کوردستان TV
100%

سەختی خەوتن بەهۆی سەرما بۆ زۆرێك لە ئێمە ئاشنایە، بەڵام لەگەڵ قەیرانی تێچووی ژیان، ناتوانرێت بە درێژایی شەو گەرمكەرەوەكە بە داگیرساوی بمێنێتەوە.
بۆیە شارەزایان ئاشكرایان كردووە، خواردنەكانی وەك سەلەمون، شیری گەرم، سیر و هتد دەتوانن یارمەتیت بدەن هەست بە گەرمی بكەیت كاتێك دەخەویت.
ڕێبێكا سواین ،شارەزای خەو دەڵێت: دەكرێت قورس بێت لە سەرمای زستاندا خەوی خۆشی شەوانە بەدەستبهێنیت، بۆیە هێشتا بەدوای ڕێگایەكدا دەگەڕێین بۆ ئەوەی دەستبەجێ گەرم بین و خێراتر بخەوین.
بەم نۆ خواردنە گەرم دەبیتەوە و خێراتریش دەخەویت:
-ماسی سەلەمۆن
سەلەمون بەوە ناسراوە كە ڕێژەیەكی زۆر ئۆمیگا 3ی تێدایە كە دەتوانێت یارمەتی پشتگیریكردنی سوڕی خوێن بدات و گەرمی دابین بكات.
-سەوزەی ڕەگدار
گێزەر و پەتاتە و جەرجیر سەوزەی ڕەگن كە یارمەتی ڕاگرتنی پلەی گەرمی لەش دەدەن بە باشی پێش خەوتن.
-مۆز-
مۆز پڕە لە ڤیتامین و ماددە خۆراكییەكان كە یارمەتیت دەدات ئارام ببیتەوە و دەتوانیت سوودی لێ وەربگریت پێش ئەوەی بەرەو خەوتن بڕۆیت.هەروەها مەگنیسیۆمی تێدایە كە دەتوانێت وەك شلكەرەوەیەكی سروشتی ماسولكەكان كار بكات.
-شیری گەرم
كوپێك شیری گەرم پێش خەوتن یارمەتیت دەدات ئارام بیتەوە و زوو بخەویت.
-چای گیایی
نەعنا، گەرمییەكی ئارامكەرەوە دەبەخشێ پێش ئەوەی بچنە سەر جێگاكە.
-شۆفان
لە كاتێكدا كە شۆفان سەرچاوەیەكی گەورەی ڕیشاڵییە و بۆ كێشەكانی هەرسكردن باشە، بەڵام دەتوانێت یارمەتیت بدات بۆ ئارامگرتن و خەوتنێكی خۆش.
-بادەم
بادەم نموونەیەكی باشە بۆ وەرگرتنی چەوری تەندروست لە خۆراكەكەتدا، هەروەها دەتوانێت یارمەتیت بدات بۆ پاراستنی گەرمی جەستەت.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.