ئاراس جەبار ،شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند: ئەمڕۆ یەكشەممە 14/1/2024 لەكاتەكانی بەیانییەوە كاریگەری شەپۆلی بارانبارین بەرەو كەمبوونەوە دەچێت و لەناوچەكانی سنووری كەركوك - گەرمیان كۆتایی پێدێت ، هەروەها لەسەنتەری پارێزگاكانی ھەڵەبجە و سلێمانی و ھەولێر و دھۆك بەشێوەیەكی لاواز بارانی كەم و پچڕ پچڕ تا كاتەكانی ئێوارە بەردەوامی دەبێت، لەناوچە شاخاوییەكانیش باران و بەفر بەرێژەی مامناوەند و پچڕ پچڕ تا كاتەكانی شەو درێژەی دەبێت .
هەروەها گوتی: لە ڕۆژی دووشەممەوە 15/1/2024 كەشی ھەرێم بەگشتی سەقامگیر دەبێت و پلەكانی گەرماش كەمێك ڕوو لەبەرزبوونەوە دەكات و تا رێكەوتی 23/1/2024 ئەگەری بارانبارین لەناوچەكانمان نابێت .
ئاماژەی بەوەشدا، لەئەگەری ڕوونەدانی گۆڕانكاری لە 23ی ئەم مانگەوە نزمەپاڵەستۆكان لە دەریای ناوەراست و دەریای سوور بۆ سەر ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە بەگشتی چالاك دەبێتەوە و شەپۆلی بارانبارین بەرێژە و كاریگەری جیاواز دەستپێدەكاتەوە بەچەند قۆناغێك تا كۆتاییەكانی مانگ ئەگەری بەردەوامبوونی دەبێت .
شەپۆلیكی دیكەی بارانبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.