Erbil 15°C شەممە 18 کانوونی دووەم 14:04

پێشبینی ده‌كرێت تا سبه‌ی یه‌كشه‌م سه‌رووی 30 ملم باران بارین له‌ سنووری هه‌ولێر و دهۆك ببارێت

کوردستان TV
100%


شه‌پۆڵێكی به‌فرو باران بارین هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه‌ و تا سبه‌ی یه‌كشه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت.

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، کەشی ئەمشەو لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنوریەکان بەفر بارین دەبێت، باران بارینی مامناوەندیش لە زۆربەی ناوچەکان بە ڕێژەی جیا جیا بەردەوامی دەبێت.

وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، هەروەها بۆ ئەمشەو ڕێژەی دابارین لە ناوچەکانی ڕۆژهەلاتی پارێزگای دهۆک( بامەرنی و ئامێدی و دێرەلوک و دینارتە و شیلادزێ )،  له‌ ناوچەکانی باکوری هەولێر ( چۆمان و مێرکەسور و بارزان و سیدەکان ) پێشبینی دەکرێت سەرووی 30 ملم باران بارین ببارێت.

له‌ كۆتاییدا راگه‌یاندراوه‌، بۆ سبه‌ی یه‌كشه‌م 14ی1ی2024 نمە باران و بارانی مامناوەند پچڕ پچڕ تاکو ئێوارە بەردەوامی دەبێت، پلەکانی گەرماش بە نزیکەی 1 تــــا 2 پلە بەرز دەبنەوە .
باران بارینی ئەمڕۆ لە ماوەی 12 کاتژمێری ڕابردوو:
هەولێڕ  17.8 ملم
سلیمانی  9.8 ملم
دهۆک  27  ملم
هەڵەبجە  8.8 ملم
کەرکوک  4.6 ملم
پیرمام  35.4 ملم
چەمچەمال  8 ملم
خانەقین  0.4 ملم
شەمامک 4.1 ملم
ئاکرێ  39.4  ملم
ئامێدی  13.8 ملم
بامەرنی  27 ملم
بارزان  5 ملم
دەربەنیخان  20.2 ملم
دوکان  6.4 ملم
حاجی ئۆمەران  4.8 ملم
هەڵشۆ  4.4 ملم
خەبات  12 ملم
مانگێش  21.4 ملم
سۆران  40 ملم
پێنجوین  43.6  ملم
ماوەت  55.2 ملم
سیدەکان  26.4 ملم
مێرگەسور  71.2 ملم
باتوفە  19.6 ملم.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.